دووهمین دانیشتنی دادگای دۆسیهی سێوان قادر و منداڵهكانی بهڕێوهچوو
داوای به سزاگهیاندنی تۆمهتبارهكه دهكرێت
K24- سلێمانی:
ئەمڕۆ لە دادگای تاوانەکانی سلێمانی دووهمين دانیشتنی دادگایی بۆ دۆسييهى سێوان قادر و منداڵهكانى بەڕێوەچوو.
بهگوێرهی پهیامنێری كوردستان 24، تێیدا وتەى سەرجەم خوشکەکانى سێوان قادر وەك سکاڵاکار وەرگیران و جەختیان لەهەمان ئەو قسانە کردەوە، کە لە دانیشتنى هەفتەى پێشودا دایك و باوك و دوو براکەى لەبەردەم دادوەر ئاماژەیان پێکردبوو.
كهسوكارى سێوان دهڵێن: تا ئێستا دادگا کارەکانى بەباشى بەڕێوەبردووە و هیوادارین وتەى سەرجەم سکاڵاکار و شایەتحاڵەکان وەربگیرێت و تاوانبار بە سزاى یاسایى خۆى بگات.
لە مانگی ١٢ی ساڵی رابردوو، لەگەڕەکی ئاسودەی قەزای چەمچەماڵ، سیوان قادر و 3 منداڵەکەی لە روداوێکدا سوتان و راستەوخۆ منداڵەکان گیانیان لەدەستدا, دوای چەند رۆژێکیش لە مانەوەی لە نەخۆشخانە، سیوان قادریش گیانی لەدەستدا، روداوەکە کاردانەوەی گەورەی لەناو كۆمهڵگا لێکەوتەوە و چەندین گردبوونەوە لەلایەن چالاکی ژنان و رێکخراوەکانەوە ئەنجامدرا و داواکرا تۆمەتباری روداوەکە سزابدرێت.
H.B