بەغدا 15مین شاری رۆژھەڵاتی ناوەڕاستە لە گرانی
لە ریێزبەندییەكەدا دەوحە یەكەمە
K24 - ھەولێر
بەگوێرەی ریزبەندییەك لەسەر ئاستی رۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا، بەغدا 15مین شارە لە رووی گرانی گوزەران.
بەگوێرەی راپۆڕتێكی تۆڕی ئێكس پەیتستن، كە تایبەت بە پێنوێنی تێچووی گوزەرانی وڵاتانی جیھان ئەنجامیداوە، دەركەوتووە كە دەوحەی قەتەر لە پلەی یەكەمدا دێت لەنێو وڵاتانی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و دوبەی لە پلەی دووم، ئەبوزەبی لە پلەی چوارەم، كوێت لە پلەی پێنجەم، بەیروت لە پلەی شەشەمدا ھاتووە، جەدەی سعوودیە لە پلەی ھەشتەم، عەمانی ئوردن لە پلەی نۆیەم، ریازی سعوودیە لە پلەی 14 میندا دێت و بەغدای پایتەختی عێراق لە پلەی 15 ـەمیندا ھاتووە و لەسەر ئاستی جیھانیشدا لە كۆی 331 شار، لە پلەی 121 ـەمیندا دێت.
راپۆڕتەكە بەراوردی تێچووی گوزەران دەكات لەنێو وڵاتانی جیھاندا، ئەویش لەسەر بنەمای خواردن، نیشتەجێبوون،پۆشاك، گواستنەوە و چەند چالاكییەكی رۆژانەی دیكە.
ھاوكات لەسەر ئاستی جیھانیدا، شاری گراند كایمان لە دوورگەی كایمان لە پلەی یەكەمی جیھاندا دێت و ماوتنی فیو لە ویلایەتی كالیفۆڕنیای ئەەمریكا لە پلەی دووەمدا دێت، و ھەروەھا نیویۆركی ئەمەریكا لە پلەی سێیەمی جیھاندا دێت، لەندەنی بەریتانیا لە پلەی نۆیەم ھاتووە، سەبارەت بە پاریس لە ریزبەندی 35ـەمینی جیھاندا دێت، ئیستانبوڵش لە پلەی 299مین دا دێت و پلەكانی دووەم و سێیەمدا دێن و لە كۆتایی ریزبەندییەكەش بەر رووساریۆی ئەرجەنتین دەكەوێت.