بازرگانی لە توركیا كورتھێنانی گەورە تۆماردەكات

كورتھێنانی بازرگانی لە توركیا بۆ 1.808 ملیار دۆلار بەرزبووەتەوە

K24 - ھەولێر

تەرازوی بازرگانی لە توركیا كورتھێنانی گەورە تۆماردەكات و ھەناردەكانیش دادەكەوێت.

بەگوێرەی نوێترین داتاكان لە توركیا، لە ماوەی مانگی ئۆكتۆبەری ئەمساڵدا كورتھێنانی بازرگانی لە وڵاتەكە بەشێوەیەكی بەرچاو داكەوتووە و سەبارەت بە ھەناردەكانیشی بەپێچەوانەی ھاوردەی دابەزیووە.

راپۆرتەكان دەریدەخەن، كە كورتھێنانی تەرازوی بازرگانی 4 ھێندە بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە ملیارێك  و 808 ملیۆن دۆلار لەو مانگەدا، لە كاتێكدا كە لە ھەمان ماوەی ساڵی رابردوو 497 ملیۆن دۆلار بووە.

ھاوكات ماڵپەڕی ئەحوالی تایبەت بە كاروباری توركیا ئاماژەی بەوەداوە كە ھەناردەكانی توركیا بەرێژەی 0.5% دابەزیووە، لە كاتێكدا كە ھاوردەكانی بەرێژەی 306% بەرزبووەتەوە.

ئەمەش لەكاتێكدایە كە تاوەكو ئێستاش ئابووری توركیا دووچاری قەیرانی دراو بووەتەوە و تەنانەت تێكڕای ھەڵاوسان و بێكاری بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبوونەتەوە.