ستیڤن فەیگن: ئهمهریكا پاڵپشتی لە پێکەوەژیانی هەرێمی کوردستان دەکات
کونسوڵی گشتی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان سەردانی دامەزراوەی کوردستان24ـی کرد
K24 – ههولێر:
ستیڤن فەیگن، کونسوڵی گشتی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان، لە لێدوانێکی بۆ کوردستان24 رایگەیاند، ئەمەریکا پاڵپشتی هەرێمی کوردستان بۆ پێکەوە ژیان دەکات.
لە میانی سەردانێکیدا بۆ کوردستان24، کونسوڵی گشتی ئەمەریکا گووتی، داعش ئێزدی و کریستیانەکانی جینۆساید کرد و ئەمەش کاری کردە سەر پێکەوەژیان لە عێراق، ئێستا حکوومەتی ئەمەریکا دەیەوێت دووبارە پێکەوە ژیان لە عێراق بونیاد بنێتەوە.
هیواشی خواست، ساڵی داهاتوو بۆ هەرێمی کوردستان ببێتە ساڵێکی باشتر و ئارام و ئاشتی زیاتر دەستەبەر بکرێت.