تونێلی پیرمام بەشێوەیەکی کاتی دەکرێتەوە

شوفێران ئاگادار دەکرێنەوە

K24 – هه‌ولێر:

فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر بە کوردستان24ی راگەیاند، تونێلی پیرمام بەشێوەیەکی کاتی کراوەتەوە.

راشیگەیاند، لە ئێستادا کاری قیرتاوکردن و نۆژەنکردنەوە بۆ پێچەکانی پیرمام دەکرێت، بۆ دروست نەبوونی ئاستەنگی، بەشێوەیەکی کاتی تونێلی پیرمام کراوەتەوە.

تونێلی شەقڵاوە - پیرمام بەو رێگایەی لەگەڵ تونێلەکە دروست دەکرێت هەشت كیلۆمەترە، 147 ملیۆن دۆلاری بۆ تەرخانكراوە و سەلاحەددین و شەقڵاوە بە دەڤەری هەریر دەبەستێتەوە، بەڵام لەبەر چەند کێشەیەکی تەکنیکی هێشتا تەواو نەکراوە.