جارێکی دیکە بەفر سنووری ڕاپەڕین و سۆرانی لێك دابڕی

پێویسته‌ له‌ جیاتی زینی وه‌رتێ شۆفێران رێگه‌ی دیكه‌ به‌كاربهێنن

K24 - راپه‌ڕین:

ئێوارەی ئەمڕۆ جارێکی ديكه‌، بەفربارین رێگه‌ی زینی وەرتێی داخست و هاتوچۆی لەنێوان سنووری ڕاپەڕین و ناوچەکانی سۆران و ڕواندز و چۆمان لەو ڕێگایەوە وەستاند.

بەشێك لە شۆفێران دوای گیرانی ڕێگه‌کە گەڕاونەتەوە و بە کوردستان 24یان راگەیاند، ئەگەرچی بەشێکی ڕێگه‌کە پاککراوەتەوە، بەڵام بەفر بارینی بەردەوام رێگرە لەبەردەم کردنەوەی ڕێگاکە.

زینی وەرتێ ناوچەیەکی شاخاوی و بەرزە لەئاستی ڕووی دەریا و ساڵانە لە وەرزی سەرمادا چەندينجار بەهۆی بەفر بارینەوە رێگه‌کە دەگێرێ.

ڕێگای زینی وەرتێ ڕێگایەکی سەرەکیيە و هاتوچۆی زۆری شۆفێرانی نێوان سنووری راپەین و سۆرانی لەسەرە، لە ئێستادا شۆفێران دەتوانن ڕێگای کورتەك یان بالیسان وەك رێگه‌ی ديكه‌ بەکاربێنن.

ئ. م