له‌ كوێستانه‌كانی باڵەكایەتی خۆراك بۆ ئاژه‌ڵه‌ كێوییه‌كان دابین ده‌كرێت

رێگری لە راوچیان دەكرێت

K24 - گەڵاڵە

ماوەی دوو مانگە دانیشتوانی شارەدێی گەڵاڵەی لە دەڤەری باڵەکایەتی رێگا سەرەکییەکانی کوێستانی ناحیەکەیان داخستووە، لەپێناو بنبڕکردنی دیاردەی راوکردن و ھەرخۆشیان شەو و رۆژ چاودێری ناوچەکەیان دەکەن، چالاکوانانیش لەگەڵ بارینی بەفر خۆراکیان بۆ ئاژەڵ و باڵندەکێوییەکان دابین کردووە.

فەرید قادر، یەكێكە لە چالاكوانەكانی باڵەكایەتی بە كوردستان24ی گوت: "بەھۆی بارینی بەفر لەم وەرزەدا خۆراك لە كوێستانەكان خۆراك بۆ باڵندە و ئاژەڵەكان كەم دەبێتەوە، بۆیە ئێمە دەمانەوێت خۆراكیان بۆ دابین بكەین".

کوێستانەکانی باڵەکایەتی چەندین باڵندە و ئاژەڵی کێوی لێدەژین، بەڵام دیاردەی راوکردن مەترسی خستووەتە سەر لەناوچوونی باڵندە و ئاژەڵە كێوییەكان، بۆیە دانیشتوانی ئەو ناوچەیە خۆیان بە ھاوکاری حکومەتی ھەرێمی کوردستان ھەوڵی پاراستنی ژینگەی ناوچەکەیان دەدەن.

ھ.م