عێراق.. یاسای نوێی هه‌ڵبژاردنی ناڕه‌زایه‌تی لێ ده‌كه‌وێته‌وه‌

پێگه‌ی ئافره‌تان له‌ یاسای نوێی هه‌ڵبژاردن له‌ عێراق ناڕوونه‌

K24- هه‌ولێر:

کێشە و گرفتی یاسای ھەڵبژاردنی عێراق نارەزایی ئافرەتانی چالاکوانانی بەدوای خۆیدا ھیناوە، چونکە لە یاساکەدا چارەنوسی ژماره‌ی کورسییەکانی كۆتای ئافرەتان دیاریی نەکراوە، کە بەپێی دەستوری عێراق 25%  بۆ ئافرەتان دیاریكراوە، بەڵام میکانیزم و چۆنیه‌تی ھەژمارکردنی دەنگەکانی ئافرەتان ھیشتا روون نەکراوەتەوە.

چالاکوانێکیش داوا لە سەرۆك کۆماری عێراق دەکه‌ن یاساکە واژۆ نەکات تا داھاتووی ئافرەتان لەم یاسایە بە ڕوونی دیاری نەکرێت.

كاوه‌ گه‌ردی شارەزای یاسای ھەڵبژاردن دەڵێت: ھەموو دەسەڵاتێکی کورسییەکانی ژنان و شێوازی دیاریکردنی دراوەتە کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکانی عێراق، بە بێ ئەوەی وردەکاری لە یاساکەدا ھەبێت، کەسیش نازانێت بە چ سیستەمێك دەنگەکانی ئافرەتان جیا دەکرێنەوە.

هاوكات به‌هار عه‌لی، چالاكوانی بواری ئافره‌تان پێی واییە، ئەوەی لە یاساکەدا ھەیە مەترسی لەسەر داھاتووی ئافرەتان بۆ ھەڵبژاردن دەبیت و داواش دەکات، پێویستە سەرۆك کۆماری عێراق یاساکە واژۆ نەکات تا ئه‌و كاته‌ی داھاتووی ئافرەتان لەم یاساییە بە ڕونی دیاری نەکرێت.

گرفتی سەرەکی ئافرەتان لەم یاساییە ئەوەییە، کە دیارنییە دەنگەکانی ئەو ئافرەتانەی خۆییان دەپاڵێون چۆن و بە چی ڕێگایەك ھەژمار دەکرێت و میکانیزمی دابەشکاری کورسی کۆتای ئافرەتان بە چ جۆرێك دەبێت. بۆییە ئافرەتان داوا دەکەن چارەنوسی کۆتای ئافرەتان وچۆنێتی دەنگی ئافرەتان لەم یاساییە بە ڕونی دیاری بکرێت.

H.B