رێككەوتنی عێراق و چین دەچێتە واری جێبەجێكردنەوە
عێراق و چین کار لە دوو پڕۆژەی نەوت و گاز دەکەن
K24 - ھەولێر
عێراق دەست بە كاركردن لە دوو پڕۆژەی تایبەت بە رێككەوتنێكی نێوان خۆی و چین دەكات.
مەزھەر محەمەد ساڵح، راوێژكاری كاروباری دارایی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، دەست بە كاركردن لە دوو پڕۆژە كراوە لە كەرتەكانی نەوت و وزە، كە ئەوەش لە چوارچێوەی رێككەوتنێكی واژۆكراوە لەگەڵ لایەنی چینی، كە پێكھاتووە لە دروستكردنی پڕۆژەیەكی تایبەت بە یەكەی وێستگەی كارەبا لە باكووری بەغدا بە وزەیەك دەگاتە ھەزار و 400 مێگاوات و ئەوەی دیكەش پڕۆژەیەكە بۆ یەدەگكردنی نەوتی ستراتیژی لە باشووری عێراق. پێشبینی دەكریت ھەناردە نەوتییەكانی عێراق بۆ چین بۆ 300 ھەزار بەرمیلی رۆژانە بەرزبێتەوە.
ئاماژەی بەوەشدا كە رێككەوتنەكە ھەر لە سەرەتای ئەمساڵ كەوتە بواری جێبەجێكردنەوە و نزیكەی نیو ملیار دۆلار چووەتە ھەژماری سیادی عێراق لەلایەن چینەوە بۆ پارەداركردنی پڕۆژەكانی ژێرخانی بنەڕەتی لە عێراق.
ھ.م