ھەناردە نەوتییەكانی عێراق دابەزین تۆمار دەكات

"ھەناردە نەوتییەكان بۆ 3.306 ملیۆن بەرمیل دابەزیووە"

K24 - ھەولێر

ھەناردە نەوتییەكانی عێراق لە ماوەی ئەمساڵدا بۆ زیاتر لە  3 ملیۆن و 300 ھەزار بەرمیل دادەبەزێت.

وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، ئاستی ھەناردە نەوتییەكان لە عێراق لە ماوەی كانوونی دووەمدا بۆ 3 ملیۆن و 306 ھەزار بەرمیل نەوت دابەزیووە بە بەراورد بەو ئاستەی كە لە مانگی كانوونی یەكەمی ساڵی رابردوو تۆماریكردووە. ئەوكات 3 ملیۆن و 428 ھەزار بەرمیل بووە و تەنانەت داھاتی دارایی لە فرۆشتنی نەوتیش دابەزینی تۆماركردووە.

پێشتر وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاندووە، كە ئەم مانگە ھەناردە نەوتییەكان لە عێراق لەسەر بنەمای ساڵانە داكەوتنی تۆماركردووە، بە بەراورد بە 2019 بەجۆرێك بەرێژەی 53.2 دابەزیووە  و 106 ملیۆن و 200 ھەزار بەرمیلی تۆماركردووە.

ھ.م