ژنێک بە تۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێل لە رانیە دەستگیر کرا
پۆلیسی ھاتووچۆ زانیاری دەخاتەروو
K24 - رانیە
بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی هاتووچۆی راپەڕین ئاشکرای دەکات، نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەکاتی ئەرکدا، کارمەندێکیان توانیویەتی دەست بەسەر ئۆتۆمبێلێکی دزراودا بگرێت، کە پیاوێک و ژنێکی تێدا بووە .
لە راگەیەندراوی ھاتووچۆی راپەڕین ئاماژەی بەوەشکراوە، کارمەندەکەی پۆلیسی هاتووچۆ گومانی کردووە ئەو ئۆتۆمبێلە دزاربێ، بۆیە رایگرتوون و دوای دڵنیا بوونەوە رادەستی هێزەکانی پۆلیسی کردوون.
جەخت لەوەش دەکاتەوە ئۆتۆمبێلەکە لە جۆری شوفرلێت ئوپترایە و رووداوەکە لە ناو بازاڕی رانیە روویداوە. لەکاتی ئاگادارکردنەوەی پۆلیسیش شۆفێرەکە رایکردوە و ژنەکەش دەستگیر کراوە و ئۆتۆمبێلەکەش دەستی بەسەردا گیراوە.
ھ.م