ئەمەریكا گورزێك لە توركیا دەدات

پاڵپشتی خۆی بۆ قوبرس رادەگەیەنێت

K24 - ھەولێر

ئەمەریكا گورزێك لە توركیا دەدات و پاڵپشتی خۆی بۆ قوبرس لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست رادەگەیەنێت.

فرانسیس فانون، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا بۆ كاروباری وزە دوای ئەوەی ھەفتەی رابردوو بە سەردانێك رووی لە قوبرس كرد رایگەیاند، واشنتن رۆڵێكی سەرەكی لە دۆسیەی سەرچاوەكانی وزە لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست ھەیە. ھۆشداریشی دا لەوەی كە زیادبوونی ناكۆكییەكان سەبارەت بە چالاكییەكانی توركیا لە ئاوی ئەو دوورگەیەی كە لەنێوان توركیا و قوبرسدا دابەشكراوە ، ناجێگیری لە ناوچەكە زیاد دەكات.

 ئاماژەی بەوەشدا، قوبرس رۆڵێكی ئێجگار گرنگ دەگێڕێت لە رێڕەوی وزەی نوێ كە لە چوار دەوری ناوچەكە پەرەدەسێنێت و واشنتنیش بە ھەموو شێوەیەك پاڵپشتی كۆماری قوبرس دەكات، بۆ ئەوەی پەرە بە سەرچاوەكانی لە ناوچە ئابوورییەكانی  بدات و كۆمپانیاكانی ئەمەریكاش ئامادەن بۆ بەشداریكردن لە ھەماھەنگییە ھەرێمییەكان بەتایبەت لە پێشخستنی ئاڕاستەكانی وزە.

ھ.م