کوێت گەورەترین مزگەوت و کۆمەڵگەی نیشتەجێبوون لە عێراق دروستدەکات

پڕۆژەكە رێگەی كۆمپانیاكانی وەبەرھێنانەوە جێبەجێ دەكرێت

K24 - ھەولێر

كوێت لە رێگەی كۆمپانیاكانی وەبەرھێنانەوە  بەنیازە گەورەترین مزگەوت و كۆمەڵگەی نیشتەجێبوون لە عێراق دروستبكات و بەو شێوەیەش پەیوەندییە بازرگانییەكانی ھەردوولا پتەوتر بێت.

جیا لە وەبەرھێنانی نیشتەجێبوون، بەڕێوەبەرایەتی ئەوقاف لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، لێكتێگەیشتنێكی گەورە لە نێوان عێراق و كوێتدا ھەیە و لە ھەوڵی ئەوەدان كە بەزووترین كات ئەو پڕۆژەیە جێبەجێبكەن.

ھەروەھا جەختیشیكردەوە، كە تاوەكو ئێستا چەندین پڕۆژەی خێرخوازیان لە كەربەلا جێبەجێكردووە، ھەر بۆیە جێبەجێكردنی پڕۆژەی كۆمەڵگەی نیشتەجێبوون و گەورەترین مزگەوت لەو ناوچەیە كاری وەبەرھێنان لەنێوان ھەردوولا زیاتر دەكات.

ھ.م