هۆكاری كۆنه‌بوونه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و به‌رگری عێراق ئاشكرا ده‌كرێت
داعش ده‌ستی به جووڵه كردووه
K24 – هه‌ولێر:
لیوا قارەمان كەمال، جێگری سوپا سالاری ھێزەکانی پێشمەرگە بە كوردستان24ی راگەیاند، بەھۆی ئاڵۆزییەكانی عێراق گفتوگۆكانی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگری عێراق ئەنجام نەدراون.
گوتیشی: ھۆكاری وەستانی گفتوگۆكان پەیوەندی بە دۆخی خراپی عێراقەوە ھەیە.
لەبارەی جموجووڵه‌كانی داعش له سنووری ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، لیوا قارەمان كەمال گوتی: داعش له سنووری كه‌ركووك و خانه‌قین جمووجووڵه‌كانیان زیاد كردووه.
روونیشیكرده‌وه، داعش بوونی بۆشایی ئەمنیی نێوان ھێزەكانی عێراق و ھێزە ئەمنییەكانی هه‌رێمی كوردستانی قۆستووەتەوە و كرده‌وه‌كانی خۆی ئەنجام دەدات.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، ئه‌مڕۆ بە چاودێری ھێزی ھاوپەیمانان ھێزەکانی پێشمەرگە و ئاسایش ئۆپراسیۆنێکی سەربازیان لە نێوان ناوچە شاخاوییەکانی کفری و دووز خورماتوو ئەنجامدا. لەکاتی ئۆپراسیۆنەکەشدا رووبەڕووبوونەوەی چەکداری لەنێوان داعش و هێزی پێشمه‌رگه درووست بوو. له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا، پێشمەرگەیەک بەسووکی برینداربوو.
ماوەیەکە چەکدارانی داعش لە به‌رزاییه‌كانی ناوچەی داودە جیا لە زیادبوونی جموجۆڵەکانیان بەشەوانیش دێنە سەر رێگا سەرەکییەکان و ھاووڵاتیان دەڕفێنن.
له‌و میانه‌یه‌دا، وەزارەتی پێشمەرگە رایگه‌یاند، رێکخراوی داعش قۆناغی خۆ رێکخستنەوەی تەواو کردووە و ئامادەیە و ئێستا لە قۆناغی ئەنجامدانی چالاکیدایە و شوێنی حەوانەوەشی بۆ چەکداری تازە ئامادە کردووە.
پسپۆڕێکی ئەمنیش هۆشداری دا، داعش هەر شوێنێك کۆنترۆڵ بکات، رزگاکردنی ئەستەم دەبێت و گوتیشی: حکوومەتی عێراق بۆ لاوازکردنی هەرێمی کوردستان رێگە بەگەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ ناوچە کوردستانییەکان نادا.