منداڵێک دوای چەند ساڵێک لەدایک دەبێت

بۆیەکەمجار پزیشکان تاقیکردنەوەیەکی هەڵگرتنی منداڵیان بە سەرکەوتوی ئەنجام دا

K24 – هه‌ولێر:

بۆ یەکەمجار لە جیهان، خانمێک لە رێگای هەڵگرتنی هێلکەیەکی بۆ ماوەیەکی دیاریکراو منداڵی بووە.

هێلکەی ئەو خانمە لە دەرەوەی منداڵدانی گەشەی پێدراوە و هەڵگیراوە، هەر لە دەرەوەی منداڵدانی خانمەکە، پیتێنراوە و بۆ ماوەی چەند ساڵێک هەڵگیراوە.

خانمەکە خەڵکی فەڕەنسایە و لەو کاتەی هێلکەکەی لێ وەرگیراوە، تەمەنی 29 ساڵ بووە، بەهۆی ئەوەی چارەسەری شێرپەنجەی مەمکی بۆکراوە، تاوەکو بەهۆی چارەسەرەکان بێ هیوا نەبێت لە منداڵ، هێلکەکەی پێش وەرگرتنی چارەسەری کیمیایی وەرگیراوە و لە تاقیگە گەشە بەهێلکەکە دراوە و هەڵگیراوە، دواتر جارێکی دیکە هێلکەکە بۆ منداڵدانی دایکەکە گەڕێندراوەتەوە و دوای 9 مانگ لە دایکبووە.

میکایل گرینبێرگ، سەرۆکی بەشی بە دونیاهێنانی منداڵ لە پاریس دەڵێت، دڵخۆشبووین کە ژنەکە دووگیان بوو بەبێ هیچ کێشەیەک، ئەم تەکنیکە وەچەرخانێکە بۆ پرۆسەی لە دایکبوون.

دەشڵێت: تەکنیکەکە بە ناوی IVM یارمەتیمان دەدات هێلکەکان هەڵبگرین لەکاتی پێویست و لەناکاو، یان ئەو کاتەی خانمەکە بە هۆکارێک توانای جووتبوونی نابێت.

 Breakingnews