ڤیدیۆی ساتی هێرشه‌كه‌ی داعش بۆ سه‌ر گوندی چەخماخە
چه‌كداره‌كه له په‌نجه‌ره‌وه ده‌ستڕێژی گوللـه له ماڵه‌كه ده‌كات
K24- دوبز:
كوردستان 24 ڤیدیۆی ساتی هێرشی ئه‌مشه‌وی چه‌كدارانی داعش بۆ سه‌ر گوندی چه‌خماخه‌ی رۆژئاوای كه‌ركووك بڵاو ده‌كاته‌وه.
له گرته ڤیدیۆكه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، كه چه‌كدارێكی ئه‌و رێكخراوه هێرش ده‌كاته سه‌ر ماڵێك و له په‌نجه‌ره‌وه ده‌ستڕێژی گوللـه ده‌كاته سه‌ر ئه‌ندامانی ئه‌و خێزانه‌كه و دواتر راده‌كات.
پێشتریش په‌یامنێری كوردستان 24 رایگه‌یاند، ئه‌مشه‌و چەکدارانی داعش هێرشیان کردە سەر گوندی چەخماخەی سەربە شارۆچکەی دوبز لە ڕۆژئاوای کەرکووك، له ئه‌نجامدا 4 هاووڵاتی شه‌هید و 3ی دیكه‌ش بریندار بوون.
هاووڵاتییەکی گوندەکە به کوردستان24ی راگه‌یاند، لە ئەنجامی هێرشەکەی داعش بۆ سەر گوندەکەیان و دوای ڕووبەڕووبوونەوەیان له‌گه‌ڵ چه‌كداران، داعش 4 هاووڵاتی شەهید کرد و 3ی دیکەشی بریندار کردووە.
په‌یامنێری كوردستان 24 راشیگه‌یاند، دوای گەیشتنی هێزە ئەمنییەکان بۆ گوندەکە، چەکدارەکان بە ئاراستەی حەویجە هەڵاتوون و خۆیان ون کردووە.
H.B