به‌رپرسێكی یه‌كێتی ژماره‌ی هێرشبه‌رانی شه‌وی رابردووی گوندی چه‌خماخه ئاشكرا ده‌كات
خه‌ڵكی گونده‌كه داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه ده‌كات
K24- كه‌ركووك:
دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی رابردوو لە گوندی چەخماخەی سنووری شارۆچکەی دووبز، داعش 4 گەنجی کوردی شەهید کرد و 3ی دیکەشی بریندارکرد، به‌رپرسێكی یه‌كێتی ژماره‌ی ئه‌و چه‌كدارانه ئاشكرا ده‌كات، كه له هێرشه‌كه‌دا به‌شداربوون، هاووڵاتیانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ش داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه بۆ ناوچه‌كانیان ده‌كه‌ن.
بە گوتەی عومه‌ر شاسوار، كه بەرپرسێکی یەکێتیییه و هاوكات كوێخای گووندەکەیه، ژمارەی چەکدارەکان 12 کەس بوون، بەڵام ته‌نیا یه‌ك چەکداریان کردەوەکەی ئەنجامداوە.
دانیشتووانی گووندەکەش نیگەرانن لە ڕووداوەکە و داوا دەکەن، پێشمەرگە بۆ پاراستنیان بگەڕێتەوە ناوچه‌كانیان، چونکە وەك خۆیان دەڵێن: ئەو هێزانەی لە سنوورەکەن لەبری پاراستنیان، ڕێگریش لەوە دەکەن، خۆیان پارێزگاری لەخۆیان بکەن.
H.B