كۆرۆنا گورز لە بازاڕی ئۆتۆمبێل دەدات
"تاکفرۆشی ئۆتۆمبێلی چینی%92 دابەزیوە"
K24 - ھەولێر
كەرتی ئۆتۆمبێل لە چین بەھۆی كۆرۆناوە گورزی گەورەی بەردەكەوێت.
بەگوێرەی ئامارەكانی یەكێتی فرۆشیارانی ئۆتۆمبێل لە چین ، تاكفرۆشی ئۆتۆمبێل لە چین لەم مانگەدا بەرێژەی 92% دابەزیوە لەسەر بنەمای ساڵانە، كە ئەوەش ھاوكاتە لەگەڵ تەشەنەسەندی ڤایرۆسی كۆرۆنا و لە ئەنجامدا چالاكی كۆمپانیاكان لەو وڵاتە بەشێوەیەكی بەرچاو پەكیكەوتووە.
لە ئامارەكانی یەكێتییەكەدا ھاتووە، لە 16 رۆژی سەرەتای ئەم مانگە فرۆشتنی 49 هەزار و 900 ئۆتۆمبێل تۆمارکراوە، بەڵام ھەمان ماوەی ساڵی رابردوو فرۆشی ئۆتۆمبێل 59 ھەزار و 930 بووە، ئەوەش كاریگەرییە نەرێنییەكانی كۆرۆنا لەسەر گەورەترین بازاڕی ئۆتۆمبێل لە جیھاندا بە روونی دەردەخات.
لەبەرامبەریشدا وەزارەتی بازرگانی چین رایگەیاندووە، رێوشوێنی پێویست بۆ پاڵپشتیكردنی ئەو كەرتە دەگرێتەبەر.
ھ.م