كۆرۆنا كارگەیەكی سامسۆنگ دادەخات
توشبوونی كرێكارێك ترسی بووە ھۆكاری داخستنی
K24 - ھەولێر
بەھۆیەوە ڤایرۆسی كۆرۆنا، كارگەریەكی سامسۆنگ لە كۆریای باشوور دادەخرێت.
كۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیكترۆنیكس لە بەیاننامەیەكیدا ئاشكرای كرد، بەھۆی تووشبوونی كرێكارێك لە كارگەیەكی كۆمپانیاكەی كە دەكەوێتە شاری جومی لە كۆریای باشوور، بڕیاریدا دەستبەجێ كارگەكەی دابخات.
لە بەیاننامەكەدا ھاتووە، داخستنی دەرگای كارگەكە تا دووشەممەی بێتەوە بەردەوامی دەبێت بۆ ئەوەی رێگر بن لە زیاتر بڵابوونەوەی ڤایرۆسەكە.
ئەمە لە كاتێكدایە سامسۆنگ خاوەندارێتی ھێڵێكی بەرھەمھێنانی مۆبایلی زیرەك دەكات لە شاری جۆمی كۆریای باشوور، بەڵام مەترسییەكانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە لە ناو كارگەكە بووە ھۆكار كە بەشێوەیەكی كاتی دایبخات.
ھ.م