لە بەغدا دوو كەس كوژران
پێنج كەسی دیكە برینداربوون
K24 - ھەولێر
بە هۆی تەقینەوەی بۆمبێكی چێنراو لە باشووری بەغدا پێنج كەس بوونە قوربانی.
سەرچاوەیەکی ئەمنی لە بەغدا رایگەیاند، شەوی رابردوو، بۆمبێكی چێنراو لە بازاڕێكی میللی شارۆچكەی مەحمودییەی باشووری بەغدا تەقییەوە و بەهۆیەوە دوو كەس كوژران و پێنج كەسی دیكەش بریندار بوون.
لەلایەکی دیکەوە، لە گۆڕەپانی خەڵانی، بەهۆی بەکارهێنانی گازی فرمێسکڕێژەوە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکان، پێنج خۆپیشاندەر تووشی هەناسەتەنگی بوونەوە.