زانایانی بواری پزیشکیی بە ناچاری دەرمانێک بۆ کۆرۆنا دەخەنە بازاڕەوە
پەرەیان بە دەرمانەکە داوە
K24- مینۆسیتا- ئەمەریکا:
كۆمپانیاكانی ده‌رمان پێشبڕكییانه، ده‌رمانێك یاخود ڤاكسینێك دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا بخه‌نه بازاڕه‌وه، به‌ڵام زانست هێشتا كاتی ده‌وێت. به‌و مانایه‌ی ئه‌مریكییه‌كان و خه‌ڵكی واز له هه‌موو رێوره‌سمێكی خۆشی و خولی پاڵه‌وانێتییه‌كانی وه‌رزش و زانكۆ و خوێندن و كاركردنن بێنن تا وه‌رزی داهاتوو.
به‌رپرسێكی ئه‌مریكی كه به‌رپرسیارێتی هه‌یه له نه‌خۆشییه درمه‌كان له كۆنگرێس به زه واشنگتۆن تایمز-ی راگه‌یاندووه كه له چه‌ند هه‌فته‌ی ئاینده‌دا به ناچاری ئه‌بێت چاره‌سه‌ره‌كه بخرێته بازاڕه‌وه ئه‌گه‌ر هه‌ر كاریگه‌رییه‌ك جێهێڵێت.
دكتۆر ئه‌نتۆنی فۆسی به‌رێوه‌به‌ری په‌یمانگای نیشتمانی هه‌ستیاریی و نه‌خۆشییه درمه‌كان و لیژنه‌ی چاودێری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به گۆڤاره‌كه‌ی وت: "ئه‌مه به‌و مانایه نییه چاره‌سه‌ر یان ڤاكسینه‌كه هه‌یه و نامانه‌وێت به‌كاریبهێنین".
راشیگەیاند :"كاتێكی دیاریكراومان هه‌یه بۆ تاقیكردنه‌وه".
له‌به‌رامبه‌ردا زانایان ئه‌و ده‌رمانه‌یان بنیاتناوه كه بۆ چاره‌سه‌ری كۆرۆنا ڤایرۆس (COVID-19) به‌كارده‌هێنرێت كه ئه‌ویش ده‌رمانی دژه ڤایرۆسی (Remdesivir) كه له‌بنه‌ره‌تدا ده‌رمانێكه دژی ڤایرۆسی ئیبۆلا و دواتریش بۆ ڤایرۆسی مێرس و سارس به‌كارهاتووه دوای ئه‌وه‌ی گه‌شه‌ی پێدرا.
به‌پێی زه نیویۆرك تایمز هه‌فته‌ی پێشوو ده‌رمانی دژه ڤایرۆسی (Remdesivir) بۆ تووشبووانی كۆرۆنا ڤایرۆس له ویلایه‌تی واشنگتۆن - سیاتل به‌كارهێنراوه و كه‌ڵكیشیان لێوه‌رگرتووه، به‌ڵام یه‌كێك له كێشه‌كانی ئه‌م ده‌رمانه ئه‌وه‌یه نابێت ئه‌وانه‌ی فشاری خۆێنیان به‌رزه، بۆیان به‌كاربێت.
تیمۆسی شیهان، ڤایرۆسلۆجی ئه‌مریكی كه له‌زانكۆی نۆرس كارۆلینا، توێژنه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌رمان هه‌یه، به رۆژنامه‌ی بزنس سێنده‌ر ده‌ڵێت:"وه‌ك چاره‌سه‌ر، ده‌شێت چاره‌سه‌ری نه‌خۆشه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا بكات كه خراپ تووش نه‌بوون یاخود به‌سوكی ڤایرۆسی كرۆنا-یان گرتووه، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی به‌توندی تووشبوون زه‌حمه‌ته (Remdesivir) چاره‌سه‌ریان بكات، بۆیه زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی كه زوو ده‌خرێته ژێر چاودێری ته‌ندروستییه‌وه به‌م چاره‌سه‌ره چاكده‌بنه‌وه، به‌ڵام پاش گه‌شه‌پێدانی ئه‌م ده‌رمانه بۆ چاره‌سه‌ری كۆرۆنا، ئه‌كه‌وێته سه‌ر ئه‌وه‌ی ئایا سه‌ركه‌وتوو ئه‌بێت یان شكست ده‌هێنێت، كه‌س ناتوانێت گره‌نتی ئه‌وه بكات تا ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كانی كه كراون ده‌رنه‌چن"
له‌ماوه‌ی چاوه‌ڕوانی به‌رهه‌مێكی نوێی (Remdesivir)، له‌ئێستادا ئه‌م جۆره‌ی كه بۆ ئیبۆلا به‌كاردێت، پزیشكانی ئه‌مریكی و ئیتالی و چینییه‌كان به په‌سه‌ندترینی ئه‌زانن، به‌پێی زه نیویۆرك تایمز یه‌كه‌م نه‌خۆش له ئه‌مریكا كه ته‌مه‌نی 35 ساڵ بوو له كه‌رتی سنۆهۆمیش له ویلایه‌تی واشنگتۆن سیاتل، دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر به‌م ده‌رمانه چاكبۆته‌وه‌و ئه‌وانه‌شی كه چاكده‌بنه‌وه ئه‌م چاره‌سه‌ره‌یان وه‌رگرتووه، به‌ڵام وه‌ك رۆژنامه‌كه نوسیویه‌تی ته‌نیا مه‌به‌ست له ئێستادا كه‌مكردنه‌وه‌ی مردنه ئه‌گینا له‌بنه‌ڕه‌تدا(Remdesivir) چاره‌سه‌ری كۆرۆنا ڤایرۆس نییه.
به‌پێی راپۆرتێكی گاردیان-ی چاپی ئه‌مریكا كه دوێنێ 12ـی ئازار بڵاوبووەوە، كۆمپانیای بایۆته‌كنۆلۆژی گێلیه‌د-ی ئه‌مریكی، یه‌كه‌م تاقیكردنه‌وه‌ی مه‌یدانی ئه‌نجامداوه له‌سه‌ر ده‌رمانی (Remdesivir)، ئه‌ویش دوای گه‌شه‌پێدانی كه تایبه‌ت بێت بۆ چاره‌سه‌ری كۆرۆنا ڤایرۆس نه‌ك ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌یه له بنه‌ڕه‌تدا چاره‌سه‌ری ڤایرۆسی ئیبۆلا-یه. ده‌شڵێت: "ده‌شێت له‌مانگی داهاتوو به‌كاربهێنرێت. كه به‌پێی گاردیان ئه‌مه خێراترین كاته بۆ خستنه بازاڕی ئه‌و ده‌رمانه".
گاردیان له راپۆرته‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه له كاتی سه‌رهه‌ڵدانی كۆرۆنا ڤایرۆسه‌وه نزیكه‌ی 300 تاقیكردنه‌وه‌ی جیاجیای ده‌رمان له‌سه‌ر ڤایرۆسه‌كه كراوه، له‌نێویاندا تائێستا (Remdesivir) پاش گه‌شه‌پێدانی باشترینیانه و ئه‌گه‌رێكی مه‌عقولی به‌په‌له‌یه بۆ ئه‌م قۆناغه تا شه‌ش مانگی داهاتوو كه ڤاكسینی (mRNA-1273) دژی كۆرۆنا ڤایرۆس ئاماده ده‌بێت.
ئێستا په‌یمانگای كایزه‌ر پێرمێنێت-ی واشنگتۆن له ویلایه‌تی واشنگتۆن- سیاتل، توێژینه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر 45 كه‌سی ته‌ندروست ده‌كات، به‌پێدانی ڤاكسینی (mRNA-1273) دژی كۆرۆنا ڤایرۆس، كه توێژینه‌وه‌یه‌كه ماوه‌ی هه‌شت مانگ ده‌خایه‌نێت، تا ببێته چاره‌سه‌ری هه‌میشه‌یی وه‌ك هه‌موو ئه‌و ڤاكسینانه‌ی تر كه به‌كاردێت.
ئامادەکردنی: لوقمان غەفوور