قەدەخەی هاتووچۆ لە بەشێکی پارێزگاکانی عێراق رادەگەیەندرێت
داوای داخستنی فڕۆكەخانەی نەجەف دەكرێت
K24 - ھەولێر
لەپێناو رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆنا، شانەی قەیرانەکان لە ژمارەیەک پارێزگای عێراق، لەمڕۆوە بۆ ماوەی سێ رۆژ قەدەخەی هاتووچۆ رادەگەیەنێت.
پارێزگاکانیش بریتین لە، میسان، کەرکووک، زیقار، کەربەلا و چەند پارێزگایەکی دیکە.
لە نەجەفیش خۆپیشاندانێکی خەڵک بۆ داخستنی فڕۆکەخانەی شارەکە بەڕێوەچوو، کە تا ئێستاش فڕۆکەی لە ئێرانەوە بۆ دێت و ناڕەزایەتی زۆری خەڵکی لێکەوتووەتەوە.