لە سەیدسادق نه‌خۆشخانه‌یه‌کى تایبه‌ت به نەخۆشی کۆرۆنا دەکرێته‌وه
سه‌رجه‌م ئامێر و پێداویستیه‌کانی له رێگه‌ی خه‌ڵکانی خێرخواز دابین دەكرێت
K24 - ھەڵەبجە
بڕیاردرا نەخۆشخانەیەكی تایبەت بە كۆرۆنا لە سەیدسادق بكرێتەوە و سه‌رجه‌م ئامێر و پێداویستیه‌کانی له رێگه‌ی خه‌ڵکانی خێرخواز دابین دەكرێت.
بەگوێرەی راگەیەندراوێكی قایمقامیەتی قەزای سەیدسادق: "بڕیاردراوە نه‌خۆشخانه‌یه‌کی تایبه‌ت بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا له ناو مەڵبەندی تەندروستی سەیدسادق بکرێتەوه و سه‌رجه‌م ئامێر و پێداویستیه‌کانی له رێگه‌ی خه‌ڵکانی خێرخواز دابین بکرێت. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته، لیژنه‌یه‌کی تایبه‌ت له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی بۆ هاوکاریکردن چۆنێتی به‌ڕێوه‌چوونی رێکاره‌کانی خۆپاراستن له ڤایرۆسی کۆرۆنا سه‌ردانی سیدسادق-یان کردووە، و له زۆربه‌ی شوێنه‌کانی ناو قه‌زاکه پشکنینیان بۆ هاووڵاتییان کرد و نموونه تایبه‌ت به پشکنینی کۆرۆنا وه‌رگرتووە".
ئاماژە بەوەشكراوە: "بڕیاری دروستکردنی چوار تیمی ئامادە دراوە، کە راهێنراون لەسەر چۆنیەتی گواستەنەوە و گەیاندنی هەڵگری کۆرۆنا، کە دابەشکراون بەسەر شاری سەیدسادق و دەوروبەری".