پزیشکان ته‌نیا به‌م چوار جۆر ماسکه ده‌توانن بچنه لای تووشبووانی کۆرۆنا
پێیانوابوو ماسکی نەشتەرگەری له کۆرۆنا دەیانپارێزێت
K24 - مینیسۆتا – ئه‌مه‌ریکا:
په‌رستارێکی نه‌خۆشخانه‌ی گشتی له ویلایه‌تی میشیگان، به که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی ئێن بی سی نیوز-ی وت که خۆی و هاوڕێکانی گفتوگۆیان له‌سه‌ر ئه‌و به‌دله سپییه کردووه که بۆ دکتۆر و په‌رستاره‌کان له رۆژی 19ی ئاداره‌وا دابینکراوه و تایبه‌ته به پشکنین و چوونه لای ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی کۆرۆنا ڤایرۆس-یان هه‌یه.
هه‌روه‌ها له‌و به‌رنامه‌یدا په‌رستارێکی دیکه‌ی دووگیان له ویلایه‌تی ئۆهایۆ-ه‌وه باسی له‌وه کرد: گرنگتر له‌و به‌رگه‌ی ده‌یپۆشین، ماسکی (N95)ـه که بۆیان دابینکراوه. ده‌شڵێت: "ماسکی ئێن 95ت و شاشه‌ی پارێزی ده‌موچاوت پێوه نه‌بێت، نابێت بچیته لای نه‌خۆشی کۆرۆنا ڤایرۆس که له‌ژێر چاودێری ورددا بێت".
یه‌کێک له‌و هه‌ڵانه‌ی دکتۆر و په‌رستاره چینییه‌کان و ته‌نانه‌ت ئیتاڵییه‌کانیش دووباره‌یان کرده‌وه و بووه هۆی گیانله‌ده‌ستدانی ده‌یان دکتۆر و په‌رستار، ئه‌و ئامێر و که‌لوپه‌ل و ماسکه بوو که به‌کاریان ده‌هێنا بۆ مامه‌ڵه کردن له‌گه‌ڵ نه‌خۆش. به‌پێی رێکخراوی ته‌ندروستی جیهانی په‌رستار و دکتۆره‌کانی ئه‌مریکا که‌ڵکیان له‌م هه‌ڵه‌یه وه‌رگرتووه.
ریپۆرتاژه‌که چیرۆکی 250 په‌رستار و دکتۆر بوو که له هێڵی پێشه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری نه‌خۆشه‌کانی کۆرۆنا ڤایرۆس-دا کارده‌که‌ن.
له دوو رۆژی رابردووەوه هیچ کارمه‌ندێکی پزیشکی له ئه‌مریکا بۆی نییه به‌بێ که‌لوپه‌له تایبه‌تییه پزیشکییه‌کان بچێته لای نه‌خۆشی کۆرۆنا ڤایرۆس.
یه‌کێک له‌و کێشانه‌ی که له‌سه‌ره‌تای مانگی ئاداره‌وه په‌رستار و دکتۆره‌کانی ئه‌مریکا رووبه‌ڕووی بوونه‌وه نه‌بوونی ماسکی ئێن 95 بوو، چونکه به ماسکی نه‌شته‌رگه‌رییه‌وه چوونه لای نه‌خۆشی کۆرۆنا و به‌بێ کڵاوه‌ی شاشه‌دار، ترسناکه و ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه ئه‌و کارمه‌نده تووشی کۆرۆنا ڤایرۆس بێت.
بۆیه له نیوه‌ی مانگی ئاداره‌هو په‌رستار و دکتۆره‌کانی ئه‌مریکا به چوار جۆر ماسکه‌وه بۆیان هه‌یه بچنه لای نه‌خۆشه‌کان، ئه‌ویش له پێناو سه‌لامه‌تیی کارمه‌ندانی ته‌ندروستی.
خاتوو دیبۆرا بێرگر - 45 ساڵ- سه‌رۆکی یه‌کێتیی په‌رستارانی نیشتمانی که گه‌وره‌ترین سه‌ندیکای پارێزه‌رانه له ئه‌مریکا پێیوایه هه‌رچه‌نده تا ئێستا کارمه‌ندان بێ زیانن، به‌ڵام په‌له نه‌کرا له دابینکردنی ماسک و کڵاوی شاشه‌دار بۆ کارمه‌نده‌کان.
وتیشی: "حکومه‌ت پێویسته پابه‌ند بێت به‌و ئه‌رکه ئه‌ویش له پێناو سه‌لامه‌تی گیانی کارمه‌ندانی ته‌ندروستی".
هه‌روه‌ها دکتۆر ئاده‌م فریتلانده‌ر پزیشکی فریاکه‌وتن که له ئه‌تله‌نتا کارده‌کات گوتی: "هه‌رچه‌نده سه‌ره‌تا به‌پێی راسپارده‌ی سه‌نته‌ری خۆپاراستن و چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی له ئه‌مریکا بڕیار بوو ماسکی ئاسایی نه‌شته‌رگه‌ریش به‌کاربهێنرێت به‌ڵام ده‌رکه‌وت ئه‌مه باش نییه چونکه ته‌نیا ماسکی ئێن 95 توانای پاڵاوتنی گه‌ردیله و ته‌نه نه‌خۆشخه‌ره‌کانی هه‌وا هەیه".
دکتۆر فریتلاندەر ئامۆژگاری هه‌موو په‌رستار و دکتۆره‌کان ده‌کات که به ماسکی نه‌شته‌رگه‌ری نه‌چنه لای نه‌خۆشی کۆرۆنا ڤایرۆس.
کۆرۆنا ڤایرۆس گروپێکه له ڤایرۆسه درمییه‌کان و ده‌توانێت ببێته هۆی زیانگه‌یاندن به کۆئه‌ندامی هه‌ناسه، له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ڤایرۆسی "سارس"ی ئاساییه‌وه سه‌ریهه‌ڵداوه که بۆ ساڵی 2002 ده‌گه‌ڕێته‌وه. ئه‌م ڤایرۆسه به به‌رده‌وامی خۆی نوێده‌کاته‌وه، تا له ئه‌نجامدا له دیسێمبه‌ری 2019 ڤایرۆسێکی نوێ-ی کۆرۆنا سه‌ریهه‌ڵدا به‌ناوی "سارس – کۆرۆنا ڤایرۆس 2" له‌شاری ووهان-ی که‌رتی هێبی وڵاتی چین، تا رۆژی 21ی ئادار له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا 279 هه‌زار و 380 که‌س تووشی نه‌خۆشییه‌که بوون و 11 هه‌زار و 562 که‌سیش مردوون.