پلانێكی دیكەی گرووپە چەكدارەكانی عێراق دژی ئەمەریكا ئاشكرا دەكرێت
بەنیازن لە ھێرش بكەنە سەر ھێزەكانی ئەمەریكا
K24 - ھەولێر
ئەمەریکا پێیوایە گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران، بە نیازی هێرشکردنە سەر هێزەکانی ئهمەریكان لە عێراق.
رۆژنامەی واشنتن پۆست، لە زاری بەرپرسێکی سەربازی ئەمەریکاوە بڵاویکردەوە، چەند ئاماژەیەکی ئاشکرا دەكات، گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران، بە نیازن هێرش لە دژی هێزەکانی ئهمەریكا لە عێراق ئەنجامبدەن.
بەگوێرەی لێدوانی ئەو بەرپرسە، کە ناوی ئاشکرا نەکراوە، راپۆرتی رۆژانە دەدرێتە هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق، لەبارەی نیازی گرووپە چەکدارەکان، بۆ هێرشکردنە سەر سەربازان و ئەوانەی کار لەگەڵ هێزەکانی ئەمەریکا دەکەن.
دوێنێش رۆژنامەی نیویۆرک تایمز بڵاویكردبووهوه، ئەمەریکا بە نیازە هەزاران سەربازی دیکە رەوانەی عێراق بکات و هێرش بکاتە سەر گرووپە چەکدارەکانی سەربە ئێران.