چیرۆكه غه‌مناكه‌كانی 2020.. کۆرۆنا خێزانێکی پێنج کەسی پێکەوە دەباتە نەخۆشخانە
چیرۆکی ئەو خێزانەی کۆرۆنا خەریکە لێکیان دادەبڕێت
K24 - مینیسۆتا - ئەمەریكا:
جێن دایكی "رایان وێنهاوس و جایسۆن وێنهاوس"، 15 رۆژه فرمێسك له چاوه‌كانی نابڕێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی جایسۆن –ی كوڕی و ژنه‌كه‌ی رایان-ی كوڕی خراونه‌ته ژێر چاودێری وردی پزیشكیی و تا ئێستاش دۆخی ته‌ندروستیان خراپه.
خێزانێكی پێنج كه‌سی له سانت لویس –ی ویلایه‌تی مزۆری رۆژی 12ی ئادار، پێكه‌وه به‌په‌له بردنیانن بۆ به‌شی فریاگوزاری نه‌خۆشخانه‌ی شاره‌كه‌یان (ئه‌وانیش رایان وێنهاوس و ژنه‌كه‌ی، جایسۆن وێنهاوس، وێنهاونس بێردن، جێن وێنهاوس).
پزیشكه‌كانی نه‌خۆشخانه‌ی مزوری پاپلیست –ی فریاكه‌وتن-یش هیچ ئومێدێك نابه‌خشن به دایكی وێنهاوس. بۆیه دایكی وێنهاوس داوا ده‌كات:"واز له خۆپه‌رستی بێنن و له‌ماڵه‌وه بمێننه‌وه و بۆ ئه‌وه‌ی كۆرۆنا ڤایرۆس به‌ره‌و مه‌رگ-تان نه‌بات".
براكه‌ی جایسۆن وێنهاوس – 31 ساڵ و خێزانه 28 ساڵه‌كه‌یی له‌نێوان مه‌رگ و ژیاندان. بۆیه جین وێنهاوس-ی دایكی ده‌ڵێت: "ته‌نیا بیر له خۆت مه‌كه‌ره‌وه و خۆپه‌رست مه‌بن له‌ماڵه‌كانتان بمێننه‌وه تا ئه‌م ئافات و ده‌رده كۆتایی دێت".
ئه‌و دایكه ته‌مه‌ن 63 ساڵه، له‌گه‌ڵ ئه‌م خێزانه پێكه‌وه گه‌یه‌ندراوه‌ته نه‌خۆشخانه به‌هۆی كۆرۆنا ڤایرۆسه‌وه، به‌ڵام ئه‌و له‌هه‌مویان خۆشبه‌خت تر ده‌رچوو، رۆژی 25 مارچ نه‌خۆشخانه‌ی به‌جێهێشتووه و له‌ماڵه‌وه‌یه ئه‌پارێته‌وه بۆ كوڕێك و ژنه‌كه‌ی رایان-ی كوڕی كه به‌پێی رای پزیشكه‌كان ئه‌سته‌نگه رزگاربوونیان.
هاواری ئه‌م دایكه دوای ئه‌وه دێت مێرده‌كه‌شی وێنهاونس بێردن – ی 70 ساڵ له‌ژێر ئامێری ده‌ستكردی هه‌ناسه‌داندایه و بە ئەستەم هه‌ناسه ئه‌دات، به‌ڵام پزیشکان ئومێدیان به چاكبوونه‌وه‌ی هه‌یه.
ئه‌م خێزانه 5 كه‌سییه ئێستا سێ کەسیان دۆخیان تا راده‌یه‌ك باشه و دووانیان هێشتا له‌ژێر چاودێری ورددان.
H.J