قەبارەی یەدەگی نەختینەی عێراق ئاشکرا دەكەێت

قەبارەی نەختینەی بیانی عێراق گەیشتووەتە 87 ملیار دۆلار"

K24 - ھەولێر

ئەحمەد سەفار، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند،  قەبارەی یەدەگی بانكی ناوەندی عێراق لە دراوی بیانی و زێڕ گەیشتووەتە 87 ملیار دۆلار، ھۆشداریش دەدات لەوەی كە چەند لایەنێك یاری بەو یەدەگە بكەن.

سەفار ئاماژەی بەوەشدا، ھەر زیادەیەك لە یەدەگ رووبدات، ئەوە لە رێگەی پرۆسەی راكێشان و ھەروەھا دەستكەوتنی سوودەوە تۆماردەكرێت، لە رێگەی ئەو قەرزەی كە لەلایەن بانكی ناوەندەوە دەدرێتە حكوومەت و بانكەكان و دامەزراوە نێودەوڵەتییەكان.

راشیگەیاند، یەدەگی بانكەكە تەنیا بۆ دۆخی لەناكاو بەکاردێت و ھەر یاریكردنێك كە لایەنەكان بیكەن لەو یەدەگە  دەستبەجێ كاریگەری نەرێنی دەكاتە سەر ریزبەندی دارایی عێراق لە جیھاندا.