دەست بە دابەشكردنی ئارد دەكرێت
ھاووڵاتییان دەتوانن لە رێگەی بریكارەكانەوە ئارد وەربگرن
K24 - ھەولێر
نەوزاد ئەدهەم بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، ھاووڵاتییان دەتوانن لە رێگەی بریكارەكانەوە ئاردی مانگانەی خۆیان وەربگرن و ھیچ كێشەیەكیش لە وەرگرتنی دروست نابێت.
ھەروەھا ھاووڵاتییان دڵنیادەكاتەوە ھەموو مانگێك لە كاتی خۆیدا بەشە ئاردی مانگانەی خۆیان وەردەگرن و ھەر ھاووڵاتییەكیش مانگانە 8 كیلۆ ئارد وەردەگرێت.
ئەمە جیا لەوەی مانگانە لە رێگەی وەزارەتی بازرگانی عێراق، بەشێك لە خۆراكی وەك برنج و زەیت و شەكر، بەسەر ھاووڵاتییاندا، دابەشدەكرێت.