لیرەی توركی بۆ نزمترین ئاست دادەبەزێت

لە دوایین مامەڵەكانی دراودا بەرێژەی زیاتر 1% داكەوت

K24 - ھەولێر

لیرەی توركی بۆ نزمترین ئاستی خۆی دادەبەزێت و ھەر دۆلارێكیش یەكسابە بە نزیكەی 7 قوروش.

لە ئەنجامی كاریگەرییە نەرێنییەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا، لیرەی توركیا لە دوایین مامەڵەكانی دراودا بەرێژەی زیاتر 1% داكەوت و ھەر دۆلارێك یەكسانبوو بە 6 لیرە و 90 قوروش، بەوەش نزمترین ئاست تۆماردەكات لە ساڵی 2018ـەوە تاوەكو ئێستا.

ئەمە لە كاتێكدایە مانگی رابردوو، كورتھێنان لە بوودجەی حكوومی توركیا بۆ 6 ملیار و 350 ملیۆن دۆلار بەرزبوویەوە، ھۆكارەكەشی بۆ داكەوتنی دانی باج و زیادبوونی تێچووەكان دەگەڕێتەوە لەو وڵاتە، لە ئەنجامی تەشەنەسەندی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بەو جۆرەش ئابوورییەكەی بە گەورەترین دووەم داكەوتن رێدەپەڕێت.