خۆپیشاندان لە چەند شارێکی عێراق دەستیپێکردەوە

چەند بارەگایەكی بەدر سوتێندران

K24 - ھەولێر

ژمارەیەك لە چالاكوانان، لە چەند شارێكی عێراق دەستیان بە خۆپیشاندان كردەوە و داوا لە كازمی دەكەن بەڵێنەكانی جێبەجێ بكات.

سەرەڕای بڕیارەکەی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە ئازادکردنی سەرجەم خۆپیشاندەرە دەستگیرکراوەکان، بەڵام خۆپیشاندان لە شارەكانی، بەغدا، واست، بابل، بەسرە و کەربەلا دەستیپێکردەوە.

چالاکوانانی خۆپیشاندانەکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بانگه‌شه‌یان كردووه‌، ئەمڕۆ خۆپیشاندانی فراوان لە گۆڕەپانی تەحریری بەغدا و چەند پارێزگایەکی دیکە دەستپێدەکاتەوە، داواشیان لە کازمی کردووە، بە کردار بەڵێنەکانی بسەلمێنێت، نەوەک تەنیا دروشم بێت.

بە گوێرەی چەند گرتە ڤیدیۆیەك، لە واست بارەگای رێكخراوی بەدر سوتێندراوە.