رێژەی بێكاری لە ئەمەریكا بەرز دەبێتەوە
كۆرۆنا زیانی زۆر بە جیھان دەگەیەنێت
K24 - ھەولێر
پێشبینیدەكرێت نزیكەی یەك لەسەر 5ی ئەمەریكییەكان، بەھۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە بێكاربن.
کیفین هاسیت، راوێژكاری ئابووری لە كۆشكی سپی رایگەیاند، پێشبینی دەكرێت بێكاری لە ئەمەریكا بەھۆی لێكەوتە نەرێنییەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا زیاد بکات، بەجۆرێك 20% تێپەڕێنێت.
ئەو پێشبینیانە لە كاتێكدایە، وەزارەتی كاری ئەمەریكا نوێترین ئامارەكانی بڵاوكردەوە و مانگی رابردوو تێكڕای بێكاری لە ئەمەریكا گەیشتووەتە 14.7 و چاوەڕێ دەكرێت ئەو رێژەیە لە ماوەی داھاتووشدا زیاتر ببێت.
ئەوە لە كاتێكدایە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا، لە پلانیدایە دووبارە ئابووری ئەمریكا ھەنگاو بە ھەنگاو بكاتەوە، لە كاتێكدا كە شارەزایان ھۆشداری دەدەن لەوەی كە وڵاتەكە ھێشتا ئامادە نییە بۆ كردنەوەی ھەمیشەیی، بەوپێیەی ڤایرۆسی كۆرۆنا زۆر بە خێرایی تێیدا بڵاوبووەوە و ژمارەی تووشبووان رۆژ لە دوای رۆژ لە زیادبوونە.