کاوە گەردی
نووسەر
مێژوو دووجار خۆی دووباره ده‌كاته‌وه، یه‌كه‌مجار وه‌ك گاڵته‌جاڕی و دووه‌میشیان وه‌ك تراژیدیا
"التأریخ یعید نفسة مرتین، الأولی كمأساة، الثانیة كمهزلة" واتا مێژوو دووجار خۆی دووباره ده‌كاته‌وه، یه‌كه‌مجار وه‌ك گاڵته‌جاڕی و دووه‌میشیان وه‌ك تراژیدیا. هه‌ڵبه‌ته هه‌موومان ده‌زانین له‌و ساته‌دا كه ده‌ورووبه‌ری هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و گۆڕانكارییه‌كی گه‌وره‌دا ده‌ڕوات له میانه‌ی ئه‌و گرژییه‌ی له نێوان ئیسرائیل و ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ وڵاتی ئێران و گرووپه چه‌كداره‌كانی شیعه له وڵاتانی لوبنان، عێراق، سوریا، یه‌مه‌ن.
لێره‌دا دوو بژارده‌مان له پێشه یان گورزێكی قورس له وڵاتی ئێران ده‌درێت یان دانووستاندنی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت، له هه‌ردوو بژارده‌دا ئێران لاواز ده‌بێت و كاریگه‌ریی نامێنێت له‌سه‌ر ئه‌زموونی سیاسی له‌م چوار وڵاته‌دا.
ئه‌گه‌ر چاوێك به مێژوودا بخشێنینه‌وه، له ساڵی 1964 ئه‌وه‌ی خوالێخۆشبوو (مام جه‌لال) كردی له دژی بارزانیی نه‌مر و میلله‌تی كورد هیچ جیاوازییه‌كی نییه له‌گه‌ڵ (بافل و قوباد) كه ئێستا ده‌یكه‌ن.
گه‌ر بمانه‌وێت به قوڵی بچینه ناو مێژووی سه‌ره‌تای شۆڕشی ئه‌یلوول، بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماده‌كاری نه‌كردبوو، چونكه ته‌نها 6000 ئه‌ندامی هه‌بوو، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كردی مام جه‌لال بوو له ڕێگای خوالێخۆشبووان علی عه‌سكه‌ری و عومه‌ر ده‌بابه كه په‌یوه‌ندییان هه‌بوو له‌گه‌ڵ ده‌زگای ساواكی ئێران، بۆیه بارزانیی نه‌مر له كۆتایی 1960سه‌ردانی یه‌كێتی سۆڤیه‌تی جارانی كرد كه پێیان ڕاگه‌یاندبوو كه باره‌كه له‌بار نییه بۆ شۆڕش.
یه‌كه‌مین كێشه ڕووده‌دات له‌ناو شۆڕشی ئه‌یلوول له ده‌ڤه‌ری بادینان بوو كه نزیكه‌ی 3000 ئه‌ندام و هه‌واداری پارتی له‌ژێر سه‌ركردایه‌تی مامۆستا عه‌بدوڵڵا ئه‌حمه‌د ئامێدی و علی حه‌مدی، عه‌لی عه‌سكه‌ری له ماوه‌ی یه‌ك حه‌فته‌دا ده‌بنه نزیكه‌ی (50) ئه‌ندام، به‌ڵام بارزانیی نه‌مر به هێزێكی بچوكه‌وه نه‌یهێشت ده‌ڤه‌ری بادینان بكه‌وێت.
له كانوونی دووه‌می 1963 عه‌بدولكه‌ریم قاسم نامه‌یه‌ك بۆ مه‌كته‌بی سیاسیی و بارزانیی نه‌مر ده‌نێرێت به مه‌به‌ستی دانوستاندن، هه‌رچه‌نده بارزانیی نه‌مر هه‌ڵوێستی خۆ دوورخستنه‌ی هه‌بوو (تحفظ) به‌ڵام به ئه‌رێنی وه‌ڵام ده‌داته‌وه، له‌و كاته‌دا (ئیبراهیم ئه‌حمه‌د) نایه‌وێت وه‌ڵامی بارزانی بگاته‌وه عه‌بدولكه‌ریم قاسم، ئه‌مه‌ش وه‌ك ده‌سپێكێكی خیانه‌تی ئیبراهیم ئەحمەد، له‌لایه‌ن بارزانییه‌وه ئاشكرا ده‌بێت.
جێگای ئاماژه‌یه له هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی حزبی به‌عس له ساڵی 1963 ئیبراهیم ئه‌حمه‌د به ته‌نیا پشتیوانی‌یان لێ ده‌كات.
له كۆتاییدا باڵی مه‌كته‌بی سیاسیی هه‌ڵدێن به‌ره‌و ئێران و شا چه‌كیان ده‌كات و ڕه‌وانه‌ی ئێرانیان ده‌كات.
به‌شێكی زۆریان له‌ناوه‌ڕاستی شه‌سته‌كان ته‌سلیم ده‌بنه‌وه، به‌ڵام ئیراهیم ئه‌حمه‌د و مام جه‌لال له ساڵی 1970 عه‌فو ده‌كرێن.
ئه‌مه‌ی ئێستا بافل ده‌یكات هه‌مان سیاسه‌تی باوكی بوو كه به‌شێكی كه‌مم باس كرد، به‌ڵام دڵنیام مێژوو خۆی دووباره ده‌كاته‌وه. دوای ئه‌م هه‌ڵبژاردنه له 20/10/2024 ئه‌ویش دێته‌وه به‌رده‌م سه‌رۆك بارزانی و داوای لێبوردن ده‌كات.