یه‌كه‌م تاقیکردنەوەی وەرزی دووەمی پۆلی 12ـی ئامادەیی ئه‌نجامدرا

تاقیكردنەوە تەنیا لەو وانانە دەكەن كە لە وەرزی یەكەم لێی كەوتوون

K24- هه‌ولێر:

نزیکەی ٢٥ ھەزار قوتابیی پۆلی 12ی ئامادەیی بەشداری تاقیکردنەوەی وەرزی دووەمی تاقیکردنەوەکان دەکەن ‌و تاقیکردنەوەش تەنیا لەو وانانە دەبێت، کە لە وەرزی یەکەم لێی کەوتوون.

بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ئەمساڵ تاوەکو 25/2/2020 وانە لە ناوەندەکانی خوێندن خوێندرا، لە کاتێکدا لە ساڵانی رابردوو تا کۆتایی مانگی 5 پرۆسەی خوێندن بەردەوام دەبوو.

پێشتر وەزارەتی پەروەردە بڕیاریدا، سەرجەم ئەو قوتابییانەی پۆلی 12ی ئامادەیی کە لە وەرزی یەکەمی تاقیکردنەوەکان دەرچوون یان لە 3 وانە کەوتوون، بەشداری تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵ بکەن.

H.B