تووشبوویەکی دیکەی کۆرۆنا لە سلێمانی گیانی لەدەستدا
K24 - سلێمانی
تووشبوویەکی دیکەی کۆرۆنا لە سلێمانی گیانی لەدەستدا کە تەمەنی 45 ساڵە و خەڵکی دەربەندیخانە.
عەبدوڵڵا ئەحمەد، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی بە کوردستان 24 راگەیاند "تووشبووەکەی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەی شەھید ئاسۆ لە سلێمانی خەوێنرابوو پێش گیانلەدەستدانی".
بە گیانلەدەستدانی ئەو کەسە، کۆی گشتیی ئەو تووشبووانەی کۆرۆنا کە لە سلێمانی گیانیان لەدەستداوە گەیشتە 24 کەس.