هه‌ڵكردنی ئاڵای كۆنفیدرالی له ئه‌مەریكا قه‌ده‌غه‌یه
"دانیشتووانی رەسەن وەك هێمایەكی چەوسانەوە چاوی لێدەكەن"
K24 - مینیسۆتا – ئەمەریكا:
سه‌ركردایه‌تی هێزی ده‌ریایی ئه‌مریكی به‌ره‌سمی هه‌ڵكردنی ئاڵای جه‌نگی كۆنفیدرالی له بۆنه ره‌سمی و ناڕه‌سمییه‌كاندا، قه‌ده‌غه‌كرد.
نیت كریستنسن وته‌بێژ به‌ناوی ئه‌دمیرال مایك جێڵدای سه‌رۆكی ئۆپه‌راسیۆنی هێزی ده‌ریایی، له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه سی ئێن ئێن بڵاویكرده‌وه، ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه له‌مه‌ودوا به هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه نادرێت ئاڵای كۆنفیدرالی له شوێنه ره‌سمی و ناوچه‌كانی كاركردنیان هه‌ڵكرێت له‌سه‌ر دامه‌زراوه ده‌ریایی و كه‌شتی و فرۆكه‌وانی و ژێرده‌ریاییه‌كاندا. وتیشی: "مه‌به‌ست له‌مه‌ش پابه‌ندبوونه به پێكه‌وه‌یی و پاراستنی یه‌كێتی و دیسپلینی ته‌واو به‌و یه‌كێتییه‌وه".
هه‌روه‌ها جه‌نه‌راڵ دێڤێد بێرگر سه‌ركرده‌ی هێزی پیاده‌ی ده‌ریاوانی باسی له‌وه‌كرد هه‌مان سیاسه‌تیان هه‌یه كه هه‌ڵكردنی ئاڵای كۆنفیدرالی له‌مه‌ودوا له هێزه‌كانی پیاده قه‌ده‌غه‌یه. وتیشی:"هه‌ندێك وا گوزارشت ده‌كه‌ن كه ئاڵاكه نیشانه‌ی كو‌لتوور و شكۆی هه‌رێمایه‌تییه، به‌ڵام ئێمه دركمان به‌وه كردووه كه هێمایه بۆ ئازار و ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌وانی تر كه ئه‌م كو‌لتووره‌یان بۆ جێماوه و كاریگه‌ریی نه‌هامه‌تییه‌كانی كۆیلایه‌تییە".
هه‌روه‌ها دوو به‌رپرسی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكی-یش بۆ فۆكس نیوز ئه‌وه‌یان ئاشكرا كرد كه رایان مكارسی وه‌زیری سوپا و مارك ئیسپر وه‌زیری به‌رگری و جه‌نه‌رال مارك میلی سه‌رۆكی ئه‌ركانی هاوبه‌ش، كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان له‌گه‌ڵ هه‌ردوو حزب كردووه ده‌رباره‌ی ناوی 12 بنكه‌ی سه‌ره‌كی كه نازناوی سه‌ركردایه‌تی سه‌ربازی كۆنفیدرالیان هه‌ڵگرتووه تا ناوه‌كانیان بگۆڕدرێن.
ئاڵای كۆنفیدرالی، سمبول و شێوه‌كه‌ی، ئاماژه‌ی یاده‌وه‌ری سه‌ركرده‌كانی كۆنفیدرالییه كه ئه‌مریكایان بۆ 1860-1861 به‌شكردووه. هه‌روه‌ها ئاڵاكه ره‌مزی جه‌نگێكه بۆ پاڵشتیكردنی كۆیلایه‌تی له‌كاتێكدا لایه‌نگرانی ئاڵاكه به نیشانه‌ی شانازی ده‌زانن بۆ كه‌ڵچه‌ری ویلایه‌ته‌كانی باشوری ئه‌مریكا.
له‌دوای ئه‌م بڕیاره هێزی ده‌ریایی ئه‌مریكا، كۆڕبه‌ندی نیشتمانی پێشبڕكێی ئۆتۆمبێل به‌ڕه‌سمی ئه‌م ئاڵایه‌ی له‌پێشبڕكێكانیدا قه‌ده‌غه‌كرد كه پێشتر به‌كارهاتبوو.
دوێنێ 10ی حوزه‌یران له تویتێكدا كۆڕبه‌نده‌كه رایگه‌یاند كه رێكخه‌ری پێشبڕكێی ئۆتۆمبێله‌كانیان رایگه‌یاندووه كه هه‌ڵكردنی ئاڵای كۆنفیدرالی پێچه‌وانه‌ی پابه‌ندبوونمانه به برایه‌تی و ته‌بایی هانده‌رانی پێشبڕكێكه‌وه.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئێن پی ئار ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه كۆڕبه‌نده‌كه له‌ژێر فشاردایه بۆ لابردنی ئه‌و ئاڵایه. ده‌شڵێت: "ساڵی 2015 سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری یه‌كێتییه‌كه و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی كارگێڕی داوایانكرد كه ئه‌و ئاڵایه لاببرێت چه‌نكه ئاماژه‌یه بۆ دوژمنایه‌تی و دابه‌شكاریی".
ئاڵای كۆنفیدرالی، ئاڵایه‌كه ویلایه‌ته‌كانی باشور به‌كاریده‌هێنن له هه‌ندێك بۆنه‌ی ناڕه‌سمی و ره‌سمی و له‌لایه‌ن هێزی ده‌ریایی و بنكه‌كانی كۆنفیدرالی سوپا به‌كارهاتووه.
ساڵی 1860-1861، 11 ویلایه‌تی كه كۆیلایه‌تی تێدابوو جیابوونه‌وه‌ی خۆیان راگه‌یاندووه له‌شێوه‌ی كۆنفیدرالیدا كه بووه هۆی جه‌نگی ئه‌هلی ئه‌مریكا.
جگه له‌وه‌ی ئاڵاكه له بنه‌ڕه‌تدا شێوه‌یه‌كه له‌ته‌ختێكی سوری خه‌ت خه‌ت پێكهاتووه كه 11 ئه‌ستێره‌ی راست و چه‌پ له‌شێوه‌ی پیتی ئێكس له‌سه‌ره، به‌ڵام دواتر بۆ دوو جۆری تریش گۆڕدراوه، ئێستا هه‌ر سێ جۆری ئاڵاكه قه‌ده‌غه‌یه.
پاش چه‌ندین ساڵ به‌كارهێنانی ئاڵاكه له هه‌ندێك شوێن، ئێستا به‌ره‌سمی قه‌ده‌غه‌ده‌كرێت.