ڕژێمی ئه‌سه‌د زۆرێک لە گەڕەکەکانی سووریای تەختی زەوی کردووە
دوای ڕووخانی ڕژێمی ئه‌سه‌د له سووریا، تا دێت قه‌باره‌ی زیانه‌كانی شه‌ڕی ناوخۆی ئه‌و وڵاته زیاتر ده‌رده‌كه‌ون، له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كاندا زۆرێك له گه‌ڕه‌ك و ناوچه‌كان به‌ته‌واوی ته‌ختی زه‌وی كراون.
ئه‌ندازیار، محیه‌دین نه‌جار لەوبارەوە دەڵێت: هەموو کەسێک دەیەوێت بگەڕێتەوە، بەڵام چۆن؟ ئێمە پێویستمان بە هاوکاری زۆرە، پێویستمان بە پارەیەکی زۆرە، پێویستمان بە کارێکی زۆرە، بۆیه ئه‌سته‌مه بتوانین ئه‌م كاره بكه‌ین، ئه‌مه بە تەواوی مەحاڵە.
خه‌لیفه ئاواره‌یەکی گه‌ڕه‌كی ئه‌لعه‌سالیە و ڕایگەیاند، ئه‌سته‌مه وه‌سفی ئه‌و ناوچه‌یه بكه‌یت، كه هه‌موو ژیانت تێیدا ژیاویت و گه‌وره‌بوویت، كاتێك ده‌گه‌ڕێیته‌وه هیچ نادۆزیته‌وه و ته‌نها وێرانه‌یه‌ك له داروپه‌ردوو دێته به‌رچاوت، سه‌یركه، نا‌توانیت هیچ خانووێك ده‌ستنیشان بكه‌یت، ئه‌گه‌ر ئه‌و بۆیاخه نه‌بووایه كه خۆم كردوومه، ماڵه‌كه‌مم نه‌ده‌ناسییه‌وه.
وێرانكردنی ئه‌و گه‌ڕه‌كه به‌كۆتاییهاتنی شه‌ڕ نه‌وه‌ستا، هێزەکانی ڕژێمی ئەسەد له‌ڕێگه‌ی جۆره‌ها ئامێری قورسەوە بۆ دزینی ئاسنی كۆنكرێتی له رووخاندنی بینایه زیانپێنه‌گه‌یشتووه‌كانیش له‌لایه‌ن فیرقه‌ی چوار به سه‌رۆكایه‌تی ماهیر ئه‌سه‌دی برای سه‌رۆكی ڕژێم به‌رده‌وام بوو، تا گه‌ڕه‌كه‌كه به‌ته‌واوی ته‌ختی زه‌وی كرا.
سابیر ئه‌لقادری، ئەویش کە ئاواره‌یەکی گه‌ڕه‌كی ئه‌لعه‌سالیە و گوتی: به‌جۆره‌ها شێواز وێرانیان كرد، دواتر ڕێگه‌یان پێ نه‌داین بگه‌ڕێینه‌وه، هه‌ركه‌سێك هه‌وڵی هاتنی بۆ ئێره بدابایه، ده‌یانكوشت، ده‌یانگوت چوونه ئه‌و ناوچه‌یه قه‌ده‌غه‌یه، به تفه‌نگ و چه‌كی ڕووسی هێرشیان ده‌كرده سه‌رمان، هه‌ركه‌سێكیش ناڕازی بووایه، ده‌یانخسته ناو سندووقی ئۆتۆمبێله‌كه‌یان و كه‌س نه‌یده‌زانی بۆ كوێ ده‌یبه‌ن، ئێستاش چاره‌نووسی زۆرێكیان نازانرێت.
ئه‌لعه‌سالی نموونه‌یه‌كی وێرانكارییه‌كانی ڕژێمی سووریا، به‌ڵام تاكه گه‌ڕه‌ك نییه كه له ڕووداوه‌كانی ئه‌و وڵاته‌دا له‌لایه‌ن ڕژێمه‌وه له‌ناوبراوه، ناوچه‌ی قابوون و چه‌ندین گه‌ڕه‌كی دیكه‌ش، نموونه‌ی زیندووی ئه‌و وێرانكاریانه‌ن.