لێدوانێکی سەرۆک وەزیرانی پاکستان لەسەر ئوسامە بنلادن دەنگدانەوە بەدوای خۆیدا دەهێنێت
موسوڵمانانی تووڕە کردووە
K24- هەولێر:
خەڵک و ئۆپۆزسیۆنی پاکستان رەخنەی تووند لە عیمران خان، سەرۆکی وەزیرانی پاکستان بەهۆی لێدوانێکی لەبارەی ئوسامە بنلادن، سەرۆکی پێشووی رێکخراوی تیرۆرستی ئەلقاعیدە دەگرن.
سەرۆک وەزیران وتارێکی لە پەرلەمان پێشکەشکرد و باسی لە مێژووی پاکستان دەکرد، دواتر رایگەیاند، ئەو کاتەی ئەمەریکا هات و ئوسامە بنلادنی شەهید کرد.
بە بەکارهێنانی وشەی “شەهید” بۆ ئوسامە بنلاندن، رەخنەیەکی زۆر لە عیمران خان دەگیرێت بەوەی موسوڵمانان دەڵێن، بەهۆی تیرۆرستان لە جیهان، رەچەڵەکپەرستی و توندوتیژیان بەرامبەر دەکرێت.
تاوەکو ئێستا سەرۆک وەزیران روونکردنەوەی نەداوە، تەنها وەزیری تەکنەلۆژیای پاکستان دەڵێت، هەڵەی دەربڕین بووە.
ئەمەریکا لە دووی 5ـی ساڵی 2011، لە پاکستان بنلاندنی کوشت، تا ئێستاش، پاکستان رەتی دەکاتەوە زانیبێتی ئەو گەورە تیرۆرستە لە وڵاتەکەی ئەوان خۆی حەشاردابێت، بەڵام چەند سەرچاوەیەکی هەواڵگیری ئەمەریکا دەڵێن، پاکستان ویستویەتی، مامەڵە بە بنلادن بکات.
AFP