ئاماری شەش مانگی رابردووی تاوانەکانی ماددەی هۆشبەر لە هەولێر بڵاوکرایەوە
بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەی هۆشبەر ئامارەکان بڵاودەکاتەوە
K24- هەولێر:
ئەمڕۆ 26ـی حوزەیران، لە لایەن رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، وەک رۆژی بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەر دیاریکراوە و بەهۆیەشەوە، بەڕێوەبەرایەتی نههێشتنی مادده هۆشبهرهكان، سهر به دهزگای ئاسایشی ههرێمی كوردستان، ئاماری شەش مانگی رابردوو بڵاودەکاتەوە.
بەگوێرەی نووسراوێکی بەڕێوەبەرایەتییەکە، ئاماری شەش مانگی رابردوو کار و چالاکییەکانی بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەی هۆشبەر بەمجۆرەی خوارەوەیە:
586 تۆمەتبار دەستگیرکراون.
292 تۆمەتبار سزا دراون.
294 تۆمەتبار لە ژێر لێکۆڵینەوەن.
358 کیلۆگرام و 552 گرام ماددەی هۆشبەر دەستیان بەسەردا گیراوە کە لە ماددەکانی هێرۆین، کریستاڵ، تلیاک و حەشیش و جامیکا پێکهاتوون.
952 حەبی هۆشبەر دەستی بەسەردا گیراوە.
هەروەها دەستبەسەر دوو ملیۆن 650 هەزار دینار،63 هەزار دۆلار و 100 هەزار یۆرۆی ساختەگیراوە.