سیستهمی باج له ههرێمی كوردستان رێكدهخرێتهوه
ئەنجوومەنی وەزیران گفتوگۆی لەسەر میکانیزمی رێکخستنەوەی کردووە
K24 – ههولێر:
سیستەمی باج لە ھەرێمی کوردستان لە چوار چێوەی یاسای چاکسازیدا رێکدەخرێتەوە. ئەنجوومەنی وەزیران گفتوگۆی لەسەر میکانیزمی رێکخستنەوەی کردووە و وەزارەتە پەیوەندیدارەکانیش راسپێردران بۆ دیاریکردنی میکانیزمی تایبەت بەو بابەتە.
كهمال وهرتی، بەڕێوبەری گشتی باج و خانوبەرەی میری دەڵێت ئامادەکاریمان کردووە بۆ ھەموارکردنەوەی یاساکانی باج لە ھەرێمی كوردستان و کار لەسەر رێکخستنەوەی باجیش دەكرێت.
سیستەمی باج بەجۆرێک رێکدەخرێتەوە، کە ئەوانەی خاوەن داھاتن لە ھەرێمی کوردستان بە پێی ئەو قازانجەی دەستیان دەکەوێت بڕی باجیان لەسەر دیار دەکرێت, رێکخستنەوەی سیستەمی باجيش لە ھەرێم بەو ماناییە نییە باج لە ھەموو کەس وەردەگیرێت، بەڵکو ئەو کەسانەی خاوەن داھاتن.
بەڕێوبەرایەتی باج دەستیکردووە بە ڕێکخستنەوەی باج لەسەرجەم سێکتەرەکان بەتایبەت کۆمپانیاکان و خاڵە سنورییەکان بۆ ئەمەش داوا دەکەن یاسای باج لە ھەرێم ھەموار بکرێتەوە.