وەبەرھێنەرانی بیانی روو دەكەنەوە ھەرێمی كوردستان
.
K24 - ھەولێر
وەبەرھێنەرانی بیانی دووبارە روو لە ھەرێمی کوردستان دەکەنەوە بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژە لە بوارە جیاوازەكاندا، بۆ ئەو مەبەستەش بەشێک لە وەبەرھێنەرانی بیانی پڕۆژەیان پێشکەش بە دەستەی وەبەرھێنان کردووە.
بەڕێوبەری یاسایی و کارگێڕی لە دەستەی وەبەرھێنان دەڵێت، دوای ھەڵسەنگاندن بۆ پڕۆژەکان، وەڵام وەبەرھێنەرانی بیانی دەدەنەوە.
ئەو پڕۆژانەی لەلایەن وەبەرھێنەرە بیانییەكان پێشكەشكراون لە چەندین بواری جیاوازن، دوای ئەوەی دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی کوردستان پێداچوونەوە بە پڕۆژەکاندا دەکات، بڕیار لەسەر ئەوە دەدرێت كام پڕۆژەیە ئەنجام بدرێت.
سەبارەت بە گرنگیدان بە كەرتی پیشەسازی شارەزایەكی بەواری ئابووری دەڵێ "ئەگەر کەرتی پیشەسازی ببوژێندرێتەوە لە ھەرێمی کوردستان و گرنگی پێبدرێت کەرتی کشتوکاڵ و بازرگانیش دەبوژێتەوە، چونکە راستەوخۆ پەیوەندییان بە یەکەوە ھەیە
ڤایرۆسی کۆرۆنا بەشێکی زۆر لە پڕۆژەکانی لە ھەرێمی کوردستانی راگرت، بەتایبەت ھاتنی وەبەرھێنەرانی بیانی وەستا، بەھۆی داخستی فڕۆکەخانەکان جێبەجێکردنی پڕۆژەکانیش تا رادەیەکی زۆر پەکی کەوت.