هەواڵی بەرهەمهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنا نرخی نەوتی بەرزکردەوە

نرخی ئەمڕۆی نەوت

K24- هەولێر:

دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی دۆزینەوەی ڤاکسینی کۆرۆنا لە لایەن زانکۆی ئۆکسفۆرد، نرخی نەوت کەمێک بەرزبووەوە.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت، بە رێژەی 0.4% بەرزبووە و گەیشتە 43 دۆلار و 43 سەنت، هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی تێکساسیش گەیشتە 40 دۆلار و 83 سەنت.

ئەمەش دوای ئەوەی دوێنێ دووشەممە، زانکۆی ئۆکسفۆرد و ئاسترا زێنێکا، هەروەها کۆمپانیای کانسینۆی چینی بڵاویانکردەوە، قۆناغی باشیان لەبەرهەم هێنانی ڤاکسینی کۆرۆنا بڕیووە.

ئۆکسفۆرد دەڵێت، لە ماوەی 28 رۆژ دژە تەنەکان دروست دەکەن و لە ماوەی 14 رۆژیش، خانەی تی، تی سێڵ، دژی کۆرۆنا لەناو لەشی مرۆڤ دروست دەکەن. بە گووتەی خۆیان ڤاکسینەکە هیچ زیانێکی بۆ سەر مرۆڤەکە نابێت.

Reuters