پارچه به‌ردێك مێژووی مرۆڤ له ئه‌مه‌ریكا ئاشكرا ده‌كات
هه‌موو بیردۆزه‌كانی پێشتر ره‌تده‌كاته‌وه
K24 - مینیسۆتا - ئه‌مه‌ریكا:
پارچه به‌ردێكی كلسی مێژوویی له یه‌كێك له ئه‌شكه‌وته‌كانی مه‌كسیك دۆزراوه‌ته‌وه ده‌شێت كۆنترین پاشماوه‌ی به‌جێماوی مرۆڤایه‌تی بێت له ئه‌مه‌ریكا.
به‌پێی راپۆرتێكی گۆڤاری Nature، ئه‌و به‌رده ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كه یه‌كه‌مین جار مرۆڤ 33 هه‌زار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر هاتووه‌ته ئه‌مه‌ریكا و هه‌موو ئه‌و پێشبینییانه‌ی پێشتر ره‌تده‌كاته‌وه.
ئه‌نجامی ئه‌م كنه و پشكنینه‌ی شوێنه‌وارناسان، رۆژی 24ی ته‌ممووز له دوو لاپه‌ڕه‌ی گۆڤاره‌كه‌دا بڵاوكرایه‌وه كه چه‌ندین ئامرازی به‌كارهاتووی تێدایه سه‌لمێنه‌ری ئه‌و راستییه‌ن.
توێژینه‌وه‌كه چالێنجی هه‌موو ئه‌و ئه‌گه‌رانه‌ی پێشوو ده‌كات و پێیوایه كه بیرۆكه‌ی هاتنی مرۆڤ بۆ ئه‌مه‌ریكای باشوور له رێگه‌ی نێوان سیبریا و ئالاسكاوه بووه كه ده‌روازه‌یه‌كی بێ سه‌هۆڵبه‌ندانه.
به‌پێی توێژینه‌وه‌كه ئاسه‌واری وردی سه‌ره‌تایی، كه له‌نێو زانیارییه‌كانی ئه‌شكه‌وتی چه‌كیویت له مه‌كسیكه‌وه ده‌ستكه‌وتووه، ئاماژه‌ن كه پێگه‌ی مرۆڤ نه‌ك ته‌نیا له مه‌كسیك، به‌ڵكو له‌سه‌رتاسه‌ری ئه‌مه‌ریكای باشوور، به‌پێچه‌وانه‌ی رای پێشووه‌وه له كه‌نار زه‌ریای هێمن بڵاوبوونه‌ته‌وه.
سیبریان ئاردلین زانای شوێنه‌وارناسی له زانكۆی زاكانیكاس له مه‌كسیك كه یه‌كێكه له ئاماده‌كاره سه‌ره‌كییه‌كانی توێژینه‌وه‌كه‌یه، ده‌ڵێت: "پشكنینه‌كانمان ئه‌نجامی ساڵانێكه له كنه و پشكنینی ورد له ئه‌شكه‌وتی چه‌كیوت له باكووری مه‌كسیك. ئه‌شكه‌وته‌كه ته‌واو چه‌په‌ك و به‌رزه و له قه‌دپاڵ چیایه‌كی به‌ردینی چین چین سه‌خت. به‌به‌ردبووه‌كانی نێو ئه‌شكه‌وته‌كه له‌گه‌ڵ دۆزینه‌وه‌ی سێ پارچه به‌ردی كلس ئاماژه‌ن بۆ كۆنترین ئامرازه به‌كارهاتووه‌كانی مرۆڤ كه دۆزراونه‌ته‌وه له هه‌ردوو ئه‌مه‌ریكا".
ئاردلین ده‌ڵێت: "هه‌موو ئه‌وانه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كاتێكی ده‌ستنیشانكراو كه كیشوه‌رێك له‌لایه‌ن گرووپێكی كه‌می مرۆییه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه". وتیشی: "ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی دۆزراونه‌ته‌وه له قووڵایی چینه نیشتووه به‌به‌ردبووه‌كاندا بوون و دواتر كنه و پشكنینیان بۆ كراوه و مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 33 هه‌زار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر".
ئه‌ویش ماوه‌یه‌كی دوورودرێژی پێش چاخی سه‌هۆڵبه‌ندانه كه مێژووه‌كه‌ی بۆ 19 تا 26 هه‌زار ساڵ تێناپه‌ڕێت.
ئه‌مه له‌كاتێكدا نوێترین توێژینه‌وه ده‌ریخستووه كه 10 هه‌زار ساڵه مرۆڤ هاتووه‌ته ئه‌مه‌ریكا. به‌ڵام به‌م دۆزینه‌وه نوێیه ئه‌وه ره‌تكرایه‌وه.
ئاردلین ده‌شڵێت: "گه‌یشتن به‌م ئه‌شكه‌وته چالێنجێكی گه‌وره بوو بۆ تیمه‌كه". وتیشی: "ماوه‌ی چه‌ندین مانگه لێره ماوینه‌ته‌وه. خه‌وتن و خواردن لێره بووه، چونكه به 1 رۆژ گه‌یشتووین به‌م شاره و 5 سه‌عاتیشمان ویستووه بۆ سه‌ركه‌وتن و گه‌یشتن به ئه‌شكه‌وته‌كه".
.jpg)
.jpg)