تره‌مپ: ئه‌مه‌ریكا به‌ره‌و سه‌رده‌می زێڕینی ده‌چێت
"سه‌ركه‌وتنێكی نزیك راده‌گه‌یه‌نێت"
K24 - هه‌ولێر:
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا به‌ڵێنی سه‌ركه‌وتنێكی نزیك ده‌دات به‌سه‌ر په‌تای كۆرۆنا و رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مه‌ریكا به‌ره‌و "سه‌رده‌می زێڕین" ده‌چێت و له "هه‌موو كاته‌كانی رابردوو باشتر ده‌بێت".
تره‌مپ له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تویته‌ر نووسیویه‌تی: "ئه‌گه‌ر جۆ بایدن سه‌ركه‌وت، بووكه‌ڵه‌ی چه‌په‌كان، وڵاته‌كه‌مان وێران ده‌كات، له‌وه‌ش خراپتر بازاڕه‌كان تێكده‌چن. وڵاته‌كه‌مان به‌جۆرێك تووشی كێشه ده‌بێت كه هه‌رگیز پێشتر رووینه‌داوه".
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به ورده‌كارییه‌كانی چۆنیه‌تی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر ڤایرۆسی كۆرۆنا بكات، ده‌ڵێت: "به‌مزووانه ئه‌مه‌ریكا به‌سه‌ر ڤایرۆسی كۆرۆنادا سه‌رده‌كه‌وێت و ده‌چینه سه‌رده‌می زێڕین".
تووشبووانی كۆرۆنا له ئه‌مه‌ریكا 4.4 ملیۆن كه‌س تێپه‌ڕاندووه، زیاتر له 150 هه‌زار كه‌سیش به‌و ڤایرۆسه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
تره‌مپ له زنجیره تویته‌كه‌یدا، وه‌ك هه‌میشه ره‌خنه له میدیاكانی وڵاته‌كه‌ی ده‌گرێت و به "راگه‌یه‌ندنی هه‌واڵه هه‌ڵبه‌ستراوه‌كان" وه‌سفیان ده‌كات و ده‌ڵێت: "هه‌وڵده‌ده‌ن خۆپیشانده‌رانی پۆرتلاند و سیاتل به خه‌ڵكی باش و رێك‌وپێك و بێ‌تاوان وه‌سف بكه‌ن و گوایه ته‌نیا بۆ به‌سه‌ربردنی كاتێكی خۆش له ده‌ره‌وه‌ن، له‌كاتێكدا ئه‌وان تێكده‌ر و گێره‌شێوێنن".
ئه‌گه‌رچی ماوه‌یه‌كی زۆر به‌سه‌ر كوژرانی جۆرج فلۆیدی ره‌ش پێست له‌ژێر ئه‌ژنۆی ئه‌فسه‌رێكی سپی پێست تێپه‌ڕیوه، به‌ڵام تا ئێستاش به‌هۆی دیمه‌نی كۆتایی ژیانی فڵۆید خۆپیشاندان له شار و شارۆچكه جیاوازه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له دژی هه‌ڵسوكه‌ته‌كانی پۆلیس به‌رده‌وامه و داوای چاكسازی ریشه‌یی ده‌كه‌ن.