کیێڤ: ڕووسیا بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە مووشەکی بالیستی و 170 درۆن هێرشی کردە سەرمان

هێزی بەرگریی ئاسمانیی ئۆکرانیا ئەمڕۆ پێنجشەممە 1ـی ئایاری 2025 ڕایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ڕووسیا بە 5 مووشەکی بالیستی و 170 درۆن هێرشی کردووەتە سەریان.
هێزی بەرگریی ئاسمانیی ئۆکرانیا ئاشکرای کردووە، 74 درۆنی بۆمبڕێژکراوی خستووەتە خوارەوە، 68 درۆنی دیکەش نەگەیشتوونەتە ئامانجەکانیان و بە سیستەمی بەرگریی ئەلیکترۆنیی ئاسمانی خراونەتە خوارەوە، بەڵام باسی 28 درۆنەکەی دیکەی نەکرد چییان بەسەر هاتووە.
ئۆلیە کەیبەر، پارێزگاری ئۆدیسای ئۆکرانیا ڕایگەیاند: دوو کەس لە ئەنجامی ئەو هێرشەی ڕووسیا گیانیان سپاردووە و 15ـی دیکەش بریندار بوونە. ئاماژەی بەوەش کرد، هێرشەکەی بەرەبەیانی ئەمرۆی ڕووسیا بۆ سەر ئۆدیسا، بووەتە هۆی ئاگر کەوتنەوە و زیانی بە ژێرخانی ئەو پارێزگایە گەیاندووە.
ئۆلیە، لە پەیامێکدا کە لە تیلیگرام بڵاوی کردەوە، هێرشەکەی ڕووسیا بۆ سەر ئۆدیسا، زیانی بەچەند باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون و قوتابخانە و ئۆتۆمبێل کۆگا گەیاندووە، ئەو شوێنانەش ئاگری گەورەیان لێ کەوتووەتەوە و تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە هەوڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە دەدەن.
کۆمپانیای هێلی ئسنینی ئۆکرانیا ڕایگەیاند: هێرشەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆی ڕووسیا، زیانی بە هێڵەکانی شەمەندەفەر و تۆڕەکانی پەیوەندیی ناوخۆیی و سێ ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر گەیاندووە.