چۆن شێتگیر نەبن!

چۆن شێتگیر نەبن!
چۆن شێتگیر نەبن!

گوشار و ستەمکارییەكانی هەندێك لە حوكمڕان و بەرپرس و كاربەدەستە شۆڤینییەکانی بەغدا، لە پلەی یەکەمدا هۆکارەكەی خۆزایی هزر و تێفکرینی  دواکەوتووانە و شکستخواردوویی خۆیانە، لە پلە دووەمیشدا پەرچەكرداری پێشکەوتنە سەردەمییەکانی هەرێمی کوردستانە لە هەموو بوارەکاندا، كە سەرەڕای گوشارە دارایی و پێشێلکارییە دەستورییەکانیان، هێشتا پێشكەوتنەكانی هەرێم لە زۆرینەی بوار و سێكتەرەكاندا بەردەوامە. 

بۆیە چۆن شێتگیر نەبن، كە دەبینن ئەو هەموو داهاتە زۆرەی لەژێر دەستی حكوومەتی بەغدایە، بەڵام زۆرینەی شارەكانی ناوەڕاست و خوارووی عیراق، بەدەست كەمیی خزمەتگوزاریی و خراپی حوكمڕانییەوە دەناڵێنن، تەنانەت ئەو هاووڵاتییە عێراقییانەی سەردانی هەرێمی كوردستان دەكەن، شایەدی ئەوە دەدەن و بەردەوام لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا باس لەوە دەكەن، كە هەرێمی كوردستان بەراورد لەگەڵ ناوچەكانی خۆیان بەهەشتی سەر زەوییە و هەندێكیشیان بە ئەورووپای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەسفی دەكەن، هەڵبەت هەموو ئەو پێشكەوتنە بەردەوامانەی هەن، لە هەوڵە بێوچانەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و خوودی هێژا مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی كوردستانە، كە بۆ بنیاتنانەوەی ژێرخانێکی بەهێز و پتەو لە هەرێمی کوردستان، هەموو سێكتەرەكانی بە هەند وەرگرتووە و پلان و پرۆژەی دوورمەودای بۆ هەموو ئەو بوارانە هەن، كە دواجار هەرێمی كوردستان دەكاتە خاوەنی پێشكەوتووترین سیستەم و ئەگەریش بۆ نموونە سەیری بەشێك لەم پرۆژە و پلانانانەی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بكەین، دەبینین كە:

- بەرقەراربوونی ئەمن و ئاسایش لە هەموو شار و شارۆچکە و گوندەکانی کوردستان. 
- پرۆژەی بە دیجیتاڵکردنی کاروباری زۆرینەی دامەزراوە و فەرمانگاکانی حکوومەت. 
- پرۆژەی بە بانكیکردنی مووچەی فەرمانبەران (هەژماری من).
- کردنەوەی کارگەی بەرهەمهێنانی چیمەنتۆ و پرۆژەی ٥٢ میگاواتی کارەبا. 
- جووتسایدی (شێخان - لالش).
 - جووتسایدی (گۆمەسپان - سماقۆڵی).
- پرۆژەی رووناکی کارەبای (٢٤) كاتژمێری. 
- جووتسایدی (باعەدرێ - دهۆک) .
- جووتسایدی (کەلار - دەربەندیخان).
- پردی ( تووەقوت) لە هەڵەبجە.
-پرۆژەی فریاگوزاری گەیاندنی ئاو بۆ شاری هەولێر .
- پرۆژەی گەورەی ئاوی ( گۆپتەپە) . 
- پرۆژەكانی كەرتی تایبەت، كە لەلایەن حكوومەتەوە پاڵپشتی دەكرێن و هاندەدەرێن.

ئەمانەو دەیان پرۆژەی دیكەی گرنگ و ستراتیژی، كە هەریەكێكیان بەشێك دەبن لە بنیاتنانی ژێرخانێكی بەهێز لە سێكتەری تایبەت بەخۆیان بۆ هەرێمی كوردستان، سەرەڕای ئەوەی هەلی كاریان بۆ هەزاران كەس ڕەخساندووە، بەكۆی گشتی كوردستان لە قۆناغێكەوە دەبەن بۆ قۆناغێكی دیكە، بەڵام جێگەی داخە وەك پێشتر ئاماژەم پێكردووە، بەشێك لەوانەی لە بەغدا كاربەدەست و حوكمڕانی دەكەن، لەبری پێشخستن و چاكسازیی لە شار و ناوچەكانی خۆیان، بەردەوام دژایەتی هەرێمی كوردستان دەكەن و هەمیشە شێتگیرانە لە هەوڵی وەستاندنی كاروانی پێشكەوتنەكانی هەرێمی كوردستاندان، كە دڵنیام ئەوەیشیان بۆ ناكرێت و لەمپەر دروستكردن بۆ هەرێمی كوردستان تاسەر ناچێتەسەر.