هەڵوەشاندنەوەی پارتی کرێکارانی کوردستان و جێگرتنەوەی پێگەکانی لە چیایەكانى هەرێمی کوردستان

هەڵوەشاندنەوەی پارتی کرێکارانی کوردستان و جێگرتنەوەی پێگەکانی لە چیایەكانى هەرێمی کوردستان
هەڵوەشاندنەوەی پارتی کرێکارانی کوردستان و جێگرتنەوەی پێگەکانی لە چیایەكانى هەرێمی کوردستان

    دوای بانگەوازەی عەبدوڵلا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی ئەو پارتە لە زیندانەکەی خۆی لە ئیمرالی لە تورکیا ودوابەدوای دوانزەهەمین کۆنفرانسی پارتی کرێکارانی کوردستان کە ڕۆژی ٨ی گوڵان لە ناوچەی قەندیل بە ئامادەبوونی ٤٠ ئەندامی سەرکردایەتیی حزبەکە بەڕێوەچوو. کۆنفرانسەکە بووە هۆی پەسەندکردنی چوار بڕیار کەلە مێژووی حیزبدا بە گرنگترینیان وەسف کران، دیارترینیان؛ ڕاگەیاندنی کۆتایی خەباتی چەکداری دژ بە دەوڵەتی تورکیا و پەسەندکردنی خەباتی سیاسی و یاسایی وەک بەدیلێک، ئەمە جگە لە بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی ئەو حیزبە و ڕێککەوتنی ڕادەستکردنی چەک، و پێکهێنانی لیژنەیەکی هاوبەش لە نێوان ئەو حزبە و دەوڵەتی تورکیا بۆ چارەسەرکردنی دۆخی چەکدارانی جێگیر لە ناوچەکانی "هەرێمی باکووری کوردستان" لە چوارچێوەی خاکی تورکیا سەڕەرای قەدەغەکردنی هەر چالاکیەکی سیاسی یان سەربازی بەناوی حیزبەوە لە هەموو بەشەکانی کوردستان واتە لە ناوخۆی تورکیا وعێراق و سوریا و ئێران  وخانەکانی وڵاتانی ئەوروپا.

 ئایا بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی ئەم حزبە پشتبەستن بەنامەیەک بۆ کە لە زیندانی ئیمرالی ئاراستەی فەرماندە سەربازییەکانی جێگیرکراو لە چیاکانی کوردستانی کرد؟ یان قەناعەتێکی قووڵ و پتەو بۆ لەلایەن نوخبەی سیاسی ئەو حزبە لە ئەورووپا بەربڵاون و ژێر چاودێریی ئەمەریکادا گەییشتوون کە پێویستە بگەنە ئاشتی لەگەڵ ئەنقەرە؟ یاخۆد هیوا و پشتیوانی پێشووی نەیارانی تورکیایان لەدەست داوە و توانای بەردەوامبوونیان نییە؟ هۆکارە کاریگەرەکان زۆرن وبریتین بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ. 

یەکەمینیان؛ جیهان گۆڕاوە وستراتیجی شەڕ پەرەی سەندووە بەهۆی گەشەسەندن و تەکنەلۆجیاوە وبەرژەوەندی هاوبەش بەتایبەتی ئابووری کە لە ململانێ سیاسی وسەربازی گرنگترە، هەروەها ئێستا وەڵاتە زلهێزەکان لەسەردەمی شەڕی تەکنەلۆجیا و زیرەکی دەستکرد و ڕۆبۆتدانە. 

دووەم؛ زۆرینەی گروپە چەکدارەکانی جیهان کە داوای جیابوونەویان دەکرد، سەرەڕای ئیرادە یان قەناعەتیان هەڵوەشێنراونەتەوە وکۆتاییان پێ هاتووە، هەر لەچەکدار وگروپەکانی ناو ئەورووپا، وەکو بزووتنەوەی باسک لە ئیسپانیا وفەرەنسا و گروپەکانی ئێرلەندی ئازاد لە بەریتانیا هەروەها لە ئەمریکای باشوور لە شیلی و بەرازیل و هیندستان ماوییەکان وهێزی پڵنگ وهینۆتراپ لە بەنگلادیش و ڤێتنام..هتد. 

بەڵام هۆکارە ڕاستەوخۆکان ئەمانەن: لە ماوەی پانزە ساڵی ڕابردوودا، تورکیا زۆر بە زیرەکانە مامەڵە لەگەڵ ڕووداوەکانی سووریا کرد وتوانی تەرازووی شەڕ لە بەرژەوەندیی ئێران وحکومەتی هەڵوەشاوەی سووریا بگۆڕێت بۆ بەرژەوەندی خۆی و ئەمەریکا وئیسرائیل، هەروەها توانی دەرفەتی شەڕی ئۆکرانیا بقۆزێتەوە لەژێر ڕۆشنایی هەنگاوە دیپلۆماسییە زیرەکانە کە لە ڕۆژانی یەکەمی جەنگە پەیڕەوی کردووە کە هیچ لایەنێکی نێودەوڵەتی دیکە سەرکەوتوو وکاریگەرتر نەبوو، هەروەها وریا بووە لە مامەڵەکردن بە شێوەیەک کە دوور بکەوێتەوە لەو جەمسەرگیرییە سیاسییەی کە شەڕەکە هانی داوە وتەنانەت توانیویەتی پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەردوو لایەن مۆسکۆ و کیێڤ بپارێزێت بەبێ ئەوەی حیساباتی جیۆستراتیجیی وئابووری خۆی لە ناوچەکەدا بخاتە مەترسییەوە. وەک ئەوە وابوو یاریزانێکی نێودەوڵەتی بۆ ڕۆژئاوا کە ناتوانرێت دەستبەرداری بن تەنانەت ئەگەر سیاسەتێک پەیڕەو بکات کە جیاواز بێت لەوەی هاوپەیمانە ڕۆژئاواییەکانی وئەوروپا داوایان لێدەکات.

 پێشبینی دەکرێت تورکیا لە داهاتوویەکی نزیکدا وەک نێوەندگیرییەکی حەتمی لە سێگۆشەی ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست دا بمێنێتەوە کە ڕەنگە لە قۆناغی داهاتوودا دەستکەوتی زیاتری پێبدەن، جگە لە ڕێڕەوی سیاسی ودیپلۆماسی لەئابووریش هەمان شێواز، لەوانە گۆڕینی بۆ ناوەندێکی پۆتانسێل بۆ هەناردەکردنی غاز بۆ ئەوروپا یان کاریگەرترین وباشترین ئەندامی ناتۆ بۆ دابین کردنی هاوکاری وئیمتیازاتی زیاتر. 

بەڵام ئایا تورکیا بۆ بەکارهێنانی پێگەکانی پارتی کرێکارانی هەڵوەشاوە لەلایەن عێراقەوە ڕازی دەبێت، بەتایبەتی دوای سەردانەکەی بەڕێز ئەلسودانی لەم هەفتەیە وچاوپێکەوتنی لەگەڵ بەڕێز ئەردۆغان؟   

چیای قەندیل لەماوەی سەدەی ڕابردوودا وەکو پەناگەیەک بوو بۆ خەباتی کورد بەهۆی هەڵکەوتەکەیەوە وگرنگی ستراتیجی ودەوڵەمەندی لە سامانە سروشتی وسنوورەکەی کەدەکەوێتە کوردستانی عێراق ودەڕوانێتە سنووری کوردستانی ئێران لەچوارچێوەی چیای زاگرۆس و بەژینگەیەکی زۆر توند وقەڵادار ناسڕاووە. واتە، مەترسییەکە زۆر لەوەدا نییە پارتێکی سياسى نەتەوەيى کە قەدەغەکراوی چەند وڵاتێک بێت بەربڵاو بێت لە دۆڵ و شاخ و ئەشکەوتەکانی قەندیل و شنگار ، بەڵکو لەوەدایە کە ناوچەکە لەلایەن گروپێکەوە کە بیروباوەڕی ئایینی وتائیفی جیاوازیان هەیە دەستی بەسەردا بگیرێت، چونکە ئەم جۆرە هێزانە جگە لە خۆیان کەس لەسەر ڕێگای ڕاست نابینن و زۆربەی جیهان بەدوژمنی سوێندخواردووی خۆیان دەزانن. ئەمە و زۆر لە پرسیاری تر، ئایا گرووپی توندڕەوی سوننە هەن کە بتوانرێت لە شوێنەکاندا بچێنرێن بۆ ئەوەی ببنە ئەو فلوتە یان پینەی کۆنکرێتی کە هەڕەشە لە ئاسایش وسەقامگیری ئێران دەکات؟ یان چەکدارە شیعەکانی سەر بە ئێران کە جارێکی تر مەترسی بۆ سەر ئەمن و ئاسایشی تورکیا دروست بکەن! بۆیە جگە لەهێزی پێشمەرگە لەژێر پشتیوانی هاوپەیمانان ودۆستانمان هیچ هێزێکی تڕ مافی ئەوەی نییە دەست بەسەر ناوچەکەدا بگرێت، چونکە پێشمەرگە یەکەمین هێزێکی بەرگرییە کەبەرژەوەندی هەموو لایەنەک دەپارێزێت وبەشێک نی یە لە ململانێ تائیفی وسیاسی وەڵاتە ئەقلیمییەکان سەڕەرای مافەکی دستۆری ورەوایە هەروەها ناوبانگێکی ناسراوی هەیە لەجیهاندا و یەکەمین وقوربانیدەر بووە کەنوێنەرایەتی هەموویان دەکرد لەشەڕی گروپە توندڕەوەکان وئەوانەی دژی ئازادی ومرۆڤایەتین.