لەم ڕاستییە مێژووییانه‌ دڵنیا بن

لەم ڕاستییە مێژووییانه‌ دڵنیا بن
لەم ڕاستییە مێژووییانه‌ دڵنیا بن

لە پێشەکیدا، گوتەیەکی زێڕین هەیە دەڵێت: "ئەگەر نیشتیمانپەروەر نیت، نۆکەری داگیرکەریش مەبە".

بە داخەوە، لەسەر ڕووی زەوی وەک (ناپاک و کرێگرتەی) کوردی زمان، لە بێغیرەتی وێنەی نییە و نابێت، لە هەموو ناپاکەکانی دنیا دڕترو بێ حورمەتترن. دیاردەی ناپاکی بە درێژایی مێژووی نەتەوەکەمان وەک نەفرەتێک یەخەی پێ گرتووە و زیانی هەمەچەشنی پێ گەیاندووە لە هەموو بوارەکاندا، بەڵام هەمیشە نوشستی و سەرشۆڕی بۆیان ماوەتەوە، بۆ نموونە: گەورە قەڵای کوردان لە سنووری ناحیەی (بنگرد) بە ڕێنوێنی جاشی ناسراو (پیرۆتە سووری بەری مەرگە) داگیرا. شێخ عه‌بدولسه‌لام بارزانی لە ڕێگای ناپاکێکی کوردزمانەوە، ڕادەست کرا و شەهید کرا. مەملەکەتی شێخ مەحموودی حەفید لە سلێمانی، بە هۆکاری ناپاکەکانەوە هەرەسی هێنا . كۆماری کوردستان لە مەهاباد، بە پشتیوانی ناپاکی نێو چەند هوزێکەوە، ڕووخێنرا.

ئێستاش، هۆکارێکی سەرەکی نەهامەتییەکانی گەلەکەمان لە هەرێمی کوردستاندا، ناپاکی و کەواسووری بەرلەشکری چەند دەستە و گرووپێکی پۆپۆلستی هەراجن، بوونەتە داردەستی شۆڤێنییەکانی بەغدا و بەرگریکاریی بێئابڕووی پێشێلکارییەکانیان، بە هاندان و بەخشینی قوتی دەستبەسەرداگیراوی گەلەکەمان لە لایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە، لە چەندین کەناڵ و پێگەی ڕاگەیاندنەوە، هزری ژەهراوی خۆ بەکەمزانین و ملکەچی ستەمکاری پەخش دەکەن. بۆیە پێویستە بە یاسا ئەو کەس و گرووپانە دادگایی بکرێن و بە سزای (ناپاکی گەورە) لە زینداندا بڕزێندرێن.