خوێنی "جۆرج فلۆید" تلیاكی تێدا بووه
شۆڤین پشتی به‌و راهێنانه به‌ستووه كه به‌شی پۆلیسی مه‌نیئاپۆلس كردوویه‌تی و "ته‌كنینی زۆرترین دانبه‌خۆداگرتنی به‌كارهێناوه"
K24 - مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
هێشتا كه‌یسی مردنی پیاوه ره‌شه‌كه‌ی مه‌نیئاپۆلس كۆتایی نه‌هاتووه، چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر له ویلایه‌تی ویسكۆنسن ره‌شپێستێكی تر به ناوی جاكۆب بلهیك، به ده‌ستی پۆلیس كوژرا، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی ره‌تیده‌كاته‌وه پۆلیس قۆڵبه‌ستی بكه‌ن.
پارێزه‌ری به‌رگریكاری ئه‌و ئه‌فسه‌ره پۆلیسه‌ی مه‌نیئاپۆڵس كه تاوانباره به كوشتنی جۆرج فلۆید له‌به‌رده‌می دادوه‌ردا ره‌تیكرده‌وه كه دیریك شۆڤین-ی ئه‌فسه‌ر، بكوژی به‌مه‌به‌ستی فلۆید بێت.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئه‌ی بی سی نیوز، ئیرك ج نیلسۆن پارێزه‌ر رۆژی 28ی ئاب له دادگای كه‌رتی هینیبین-ی ویلایه‌تی مینیسۆتا ره‌تیكرده‌وه مردنی فلۆید په‌یوه‌ندی به دانانی ئه‌ژنۆی شۆڤین-ی ئه‌فسه‌ره‌وه هه‌بێت بۆ سه‌ر ملی فلۆید، به‌ڵكو فلۆید-ی ته‌مه‌ن 46 ساڵ به‌هۆی وه‌رگرتن و كێشانی بڕێكی زیاتر له تلیاكه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه.
پارێزه‌ره‌كه‌ی شۆڤین داوایه‌كی پێشكه‌ش كرد ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی شكستیهێنا له‌وه‌ی كه شۆڤین ئاره‌زوومه‌ندانه و به مه‌به‌ست ئه‌م تاوانه‌ی ئه‌نجام نه‌داوه تا سزای پله دووی به‌سه‌ردا بسه‌پێنرێت. هه‌روه‌ها به‌رگری له شۆڤین كرد كه بێتاوانه به‌رامبه‌ر ئه‌و تۆمه‌ته‌ی خراوه‌ته پاڵی.
نیلسۆن جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه شۆڤین پشتی به‌و راهێنانه به‌ستووه كه به‌شی پۆلیسی مه‌نیئاپۆلس كردوویه‌تی و "ته‌كنینی زۆرترین دانبه‌خۆداگرتنی به‌كارهێناوه" و به‌وپه‌ری دڵه‌ڕاوكێوه كاریكردووه كه فلۆید ئازاری خۆی نه‌دات و ئه‌فسه‌ره‌كان هه‌وڵی ده‌ستگیركردنیان داوه.
له سیاسه‌تی به‌شی پۆلیسی مه‌نیئاپۆلس -دا هاتووه كه پێویسته "ئه‌وپه‌ڕی ته‌كنیكی ده‌ستگیركردن" به‌كاربهێنرێت ته‌نیا له هه‌ڵوێستێكدا كه كه‌سه‌كه ده‌ست بكاته‌وه بۆ كوشتن و هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر خۆی یان ئه‌فسه‌رانی به‌رامبه‌ری یان زیانی وێرانكه‌ر له كه‌لوپه‌لی بدات".
كاتێك نیلسۆن داواكه‌ی پێشكه‌ش كرد ئه‌وه‌ی نوسیوه: "دووباره‌ی ده‌كه‌مه‌وه، ئه‌گه‌ر ره‌فتاری به‌ڕێز شۆڤین تا ئه‌وپه‌ڕی ناڕاستی تێدا بێت كه ئه‌ژنۆی خستۆته سه‌ر ملی فلۆید، ئه‌وا كێ راهێنانی به ئه‌فسه‌رانی پۆلیسی مه‌نیئاپۆلس كردووه و ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ئه‌م ته‌كنیكه داوه".
هه‌روه‌ها نیلسۆن ئاماژه‌ی به توێكاری جه‌سته‌ی فلۆید داوه كه رۆژێك دوای مردنی كراوه، خوێنی فلۆید فنتانیل و میسامڤیتامین-ی تێدابووه كه ئه‌مه تێكه‌ڵه‌یه‌كه له مادده بێهۆشكه‌ره‌كان.
دواتر ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه راپۆرتی كه‌رتی هینیبین-ی پزیشكی كه پارێزه‌ره‌كه‌ی خێزانی فلۆید خۆی ئه‌ندام بووه تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه فلۆید ره‌قبوونی خوێنبه‌ره‌كان و نه‌خۆشی دڵ و په‌ستانی خوێنی هه‌بووه و له گفتووگۆی نێوان فلۆید و ئهفسهرهكانیشدا هه‌یه كه فلۆید وتوویه‌تی تووشی نه‌خۆشی كرۆنا ڤایرۆس بووه و كاتی مردنه‌كه‌شی كرۆنا ڤایرۆسی له‌گه‌ڵدا بووه.
نیلسۆن گفتوگۆیه‌كی زۆری كرد له به‌رده‌م دادگا كه فلۆید، بڕێكی زۆری فنتانیل-ی كێشاوه هه‌ر ئه‌وه‌ش بۆته هۆی وه‌ستاندنی هه‌ناسه‌ی.
هه‌روه‌ها نیلسۆن ئاماژه‌ی به‌و تێبینییه‌كی د. ئه‌ندرۆ بیكه‌ر داوه كه پزیشكی دادوه‌رییه له كه‌رتی هینیبین، كه له لێوارێكی راپۆرتی پزیشكیدا نووسیویه‌تی: "ئه‌گه‌ر به‌رێز فلۆید له‌ناو ماڵه‌كه‌ی خۆی به ته‌نیا و به مردوویی بدۆزرایه‌ته‌وه ئه‌وه هۆكاره‌كه ئاشكرابوو كه ده‌وترا برێكی زیاده‌ی له مادده بێهۆشكه‌ره‌كان وه‌رگرتووه".
له‌سه‌ر بنه‌مای داواكه‌ی نیلسۆن رۆژی 11ی سێپتێمبه‌ر به رۆژی دانیشتنی گوێگرتن له شایه‌تحاڵه‌كان و داواكردنی دواهه‌مین به‌ڵگه له‌به‌رده‌م دادوه‌ر بیته‌ر كاهیل ده‌ستنیشانكرا.
بنیامین كرامپ پارێزه‌ری خێزانی جۆرج فلۆید هیچ وه‌ڵامێكی نه‌بوو بۆ قسه‌كانی نیلسۆن، به‌پێی لێدوانێكی بۆ ئه‌ی بی سی نیوز، وتی: "هۆكاری مردنی فلۆید نه‌گه‌یشتنی هه‌وا بووه بۆ سییه‌كانی نه‌ك مادده‌ی بێهۆشكه‌ر".
رۆژی 25 ی ئایار دوكاندارێك له شاری مه‌نیئاپۆڵس دوای وه‌رگرتنی 20 دۆلاری ته‌زویر له جۆرج فلۆید ته‌له‌فۆن بۆ 911 ده‌كات و پۆلیس ده‌گاته شوێنه‌كه بۆ قۆڵبه‌ستكردنی جۆرج فلۆید. به‌ڵام له‌كاتی قۆڵبه‌ستكردنیدا له‌ژێر ده‌ستی دیرك شۆڤین ئه‌فسه‌ری پۆلیسی مه‌نیئاپۆڵس گیانله‌ده‌ستده‌دات و به‌هۆیه‌وه تا ئێستا ئه‌مه‌ریكا ئارامی به خۆیه‌وه نه‌دیوه و خۆپیشاندان دووباره ده‌بێته‌وه.
رۆژی 3ی حوزه‌یران کیس ئالیسۆن داواکاری گشتی ویلایەتی مینیسۆتا ڕایگەیاند کە سزای (دیریک شۆڤین) ئەفسەری پۆلیسی مینیسۆتا، لە پلە سێ- ەوە گۆڕدرا بۆ پلە دوو، ئەویش دوای ئەوەی ڕاپۆرتی پزیشکییان پێشکەشکرا.
چه‌ند رۆژێك دواتر، دادوه‌ری گشتی مینیسۆتا، سزای هه‌ریه‌ك له جه‌ی ئه‌لێكس كوینگ، تۆماس لین و تۆ ساو-ی دا به یه‌ك ملیۆن دۆلار. له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه هاوكاری دیرك شۆڤین-44 ساڵ بوون له‌كاتی مردنی جۆرج فلۆید-دا.