
عارف ڕوشدی
نووسەر
دەسەڵاتدارانی بەغدا دەڵێن و ناپاکەزمان کوردەکانیش ئەرکدار دەکەن بجوڵێن

چۆن دەبێت، دابینکردنی کارەبا لە کوردستان هەنگاو بە هەنگاو بەرەو 24 کاتژمێری بچێت و ئێمە نەماتوانیوە تەنانەت لە بەغدا 10 کاتژمێر کارەبا دابین بکەین؟
چۆن دەبێت، هەنگاو بە هەنگاو پرۆژە ستراتیجییەکانی ئاو لە هەولێر، قوشتەپە، چەمچەماڵ و شارەکانی دیکەی کوردستان، بەرەوە دابینکردنی 24 کاتژمێری ئاو بچێت، کەچی خەڵکی زۆرینەی شارەکانی عێراق وا کوێر دەبن لە نەبوونی ئاو و ئاوە سوێرەکەی دەریا!
سوودانی هاواری لێ هەستاوە، چۆن دەبێت تەواوی شارە گەورە و بچووکەکانی کوردستان، بە تورێکی سەردەمیانەی ڕێگاوبان بە یەکەوە دەبەسترێن، ئێمەش بە درێژایی 22 ساڵ و تەنیا 2 پردمان دروست کردووە ، ئەوانیش بەرگەی 6 مانگیان نەگرت و وا خەریکە دەڕوخێن!
ئیدی چۆن دەبێت، ئێمە خەڵکی کوردستان سزا نەدەین؟ بۆیە خراپتر لە بەعسیان پێ دەکەین، بە دەیان بیانوو چاک دەزانین ڕەوا نین، بەڵام بە سزای نانبڕین بێچارەیان دەکەین!
بەڵام با بزانن کورد زیندووە و سەرفرازە، ئەو ناپاکە زمان کوردانە ئەمرۆ بێ یان سبەی، لە سزای گەل و نیشتمان ڕزگاریان نابێت و حکومڕانانی بەغداش لە زەلکاوی شۆڤینییەتدا دەخێنکێن.