
کارزان سەباح هەورامی
نووسەر
سەرۆک وەزیران مه‌سرور بارزانی زه‌حمه‌تی كرده ڕه‌حمه‌ت

ئه‌مڕۆ گه‌وره‌ترین پرۆژه‌ی (فریاگوزاریی ئاوی خێرا)، له شاری هه‌ولێر کرایەوە، ئه‌م پرۆژه‌یه گرفتی كه‌مئاوی له شارەکە بۆ 30 ساڵی دیكه ناهێڵێت، هه‌ولێر به‌هۆی ئه‌م پرۆژه‌وه وه‌رچه‌رخانێكی گرنگ ده‌بینێت له پاراستنی ژێرخانی ئاو كه یه‌كێك له گه‌وره‌ترین گرفته‌كانی ئه‌م شاره‌بوو، ئه‌م پرۆژه‌یه به بڕیاری مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ ده‌كرێت، ئه‌وه‌ی كه چه‌ند ساڵه نه‌یارانی كوردستان و حزبه ئۆپۆزیسیۆنه‌كان له ژێر ناوی نه‌بوونی ئاو له هه‌ولێر ده‌نگیان كۆده‌كرده‌وه و ئه‌وه‌شی پێی وابوو چاره‌سه‌ری گرفتی ئاو له هه‌ولێر زه‌حمه‌ته، سه‌رۆكی حكوومه‌ت كرده‌یه ڕه‌حمه‌ت.
یه‌كێك له چیرۆكه سه‌ركه‌وتووه‌كانی ئه‌م پرۆژه‌یه، خێراییه‌كه‌یه‌تی كه له ماوه‌ی كه‌متر له ساڵێكه جێبه‌جێ كراوه، ئیتر هیچ گه‌ڕه‌كێكی شاری هه‌ولێر گرفتی ئاوی نابێت، دوای قۆناغی یه‌كه‌می پرۆژه‌كه قۆناغی دووه‌می ده‌مێنێته‌وه كه تا كۆتایی ئه‌مساڵ ته‌واوی پرۆژه‌كه جێبه‌جێ ده‌كرێت، (پرۆژه‌ی فریاگوزاریی خێرا)ـی گه‌یاندنی ئاوی خواردنه‌وه بۆ شاری هه‌ولێر، یه‌كێكه له پرۆژه ستراتیژییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به گوژمه‌ی 480 ملیۆن دۆلار جێبه‌جێ ده‌كرێت، ماوه‌ی ته‌واوبوونی 550 ڕۆژ بوو، كه ئێستا قۆناغی یه‌كه‌می پڕۆژه‌كه ته‌واو بووه و به ته‌واوبوونی ته‌واوی پرۆژه‌كه، %100 گرفتی كه‌مئاوی له شاری هه‌ولێر چاره‌سه‌ر ده‌كات، كه ڕۆژانه 480 هه‌زار مه‌تر سێجا ئاو ده‌پاڵێوێت و بۆ هه‌ر كاتێك 20- 21 هه‌زار مه‌تر سێجا ئاوی خاوێن دابین ده‌كات.
ڕه‌نگبێت به لای هه‌ندێك كه‌سه‌وه ئه‌م پرۆژه‌یه به سانایی وه‌ربگیرێت یان پێیان وابێت شتێكی گه‌وره نه‌كراوه، له ڕاستیدا جه‌وهه‌ری ئه‌م پرۆژه‌یه ئه‌وه‌یه كه كوردستان له چوارچێوه‌ی گۆڕانكاری كه‌شوهه‌وا ڕووبه‌ڕووی گرفتی كه‌می باران و ئاوی ژێر زه‌وی بووه‌ته‌وه، مه‌سرور بارزانی وه‌ك یه‌كێك له سه‌رۆكی وه‌زیرانه كارامه‌كانی ئه‌م ناوچه‌یه كه به‌ربژێركرابوو بۆ گوتارێك له باره‌ی قه‌یرانی گۆڕانكاری كه‌شوهه‌وا له لوتكه‌ی سه‌رۆك حكوومه‌ته‌كانی جیهان له دوبه‌ی و له كۆنفرانسی داڤۆس پلانی و به‌رنامه‌ی ورد و خێرای هه‌بووه بۆ ئه‌وه‌ی كورستان به كه‌مترین زیان له‌و گۆڕانكاریه ده‌ربچێت و، ئاماده‌كاری بكات قۆناغی داهاتوو دنیابینی سه‌رۆك وه‌زیران له‌م باره‌وه سه‌رنجی جیهانی بۆ خۆی ڕاكێشاوه، پێم وابێت ئه‌م پرۆژه‌یه ناوازه‌ترین و باشترین پرۆژه‌ی فریاگوزارتی ئاوه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، كه به كه‌مترین كات و به تێچوویه‌كی له‌و شێوه‌یه توانیبێتی سه‌ركه‌وتووانه كاره‌كانی خۆی بكات، ئه‌مه باشترین نموونه ده‌بێت بۆ ده‌وڵه‌تانی دیكه‌ش كه بتوانن سوودی لێ ببینن له‌وه‌ی چۆن ئه‌وانیش له‌و جۆره پرۆژانه‌یان هه‌بێت.
هه‌ولێر ئێستا شارێك نییه كه گۆشه‌گیر بكرێت، به‌ڵكو شارێكه ده‌ربڕی پێكه‌وه‌ژیان و نموونه‌ی به‌هێزی ئاوه‌دانی ناوچه‌كه‌یه كه چاوی جیهانی له‌سه‌ره، به‌هۆی ئه‌و پێشكه‌وتنه به‌رده‌وامانه‌ی هه‌یه‌تی، له دروستكردنی باڵه‌خانه و فراوانبوونی سنووری شاره‌وه، فشارێكی زۆر هه‌بوو له‌سه‌ر به‌كارهێنانی سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كان، به تایبه‌ت كاره‌با و ئاو بۆیه به چاره‌سه‌ری ئه‌و گرفته بۆ ماوه‌ی 30 ساڵ ده‌كرێت ئه‌مه هه‌نگاوی كرده‌یی بێت بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوودا ئه‌م پرۆژانه ببنه پرۆژه‌ی نموونه‌یی نێوده‌وڵه‌تی وه‌ك ڕووبه‌ڕوونه‌وه‌ی گۆڕانكاری كه‌شوهه‌وا له ئاستی جیهان سەیر بكرێت.
به داخه‌وه سه‌رباری دەستبەسەرداگرتنی به‌شه بودجه‌ی هەرێمی کوردستان له لایه‌ن عێراقی فیدراڵه‌وه، هاوشێوه‌ی كه‌رته‌كانی پیشه‌سازی و كشتوكاڵ و گه‌شتیاری و هتد…، هەرێمی کوردستان به داهاتی به‌رده‌ستی ناوخۆیی، به توانای ناوخۆیی توانی وه‌ڵامی ئاڵنگاریهی‌كان بداته‌وه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، له ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوودا چه‌ندان به‌نداو و پۆندی به گوژمه‌ی قه‌به بۆ گلدانه‌وه‌ی ئاوی باراناو، له نزیک شار و شارۆكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بنیات ناوه و ژمارەیەکی دیکەش ئێستا له جێبه‌جێكردن دان.
پرۆژه‌ی فریاگوزاریی خێرای گه‌یاندنی ئاوی خواردنه‌وه بۆ شاری هه‌ولێر، به چوار هێڵی سه‌ره‌كی له نێوان گه‌ڕه‌كه‌كانی شه‌قامی 120 مه‌تری و 150 مه‌تری جێبه‌جێ ده‌كرێت و پشتی به ئاوی زێی گه‌وره به‌ستووه و دوای پاككردنه‌وه و پاڵاوتنی ئاوه‌كه و فلته‌ركردن و كلۆركردنی به ستانداری ڕێكخراوی ته‌ندروستئی جیهانی(WHO) و عێراقی، ده‌گه‌یه‌ندرێته دانیشتووانی شاری هه‌ولێر. ئه‌وه‌ی زۆر گرنگه به‌هۆی ئه‌م پرۆژه‌وه نزیكه‌ی هه‌زار بیر له شاری هه‌ولێر داده‌خرێت، كه ئه‌مه‌ش هه‌م ئاوی ژێر زه‌وی زیاتر ده‌كات، هەم پارێزگاریش له ژێرخانی ئاو ده‌كات.
له كاتێكدا سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئه‌م هه‌نگاوهی ناوه، به‌شێكی زۆری شاره‌كانی عێراق به‌ده‌ست كه‌می ئاوی خواردنه‌وه‌ی پاك و بێ كاره‌باییه‌وه ده‌ناڵێنن، به‌شێكی زۆری پرۆژه‌كانی ئاوی خواردنه‌وه له عێراق به تایبه‌ت به‌غدا پرۆژه‌ی كۆنن و ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ساڵی هه‌شتاكان له كاتێكدا له كه‌رتی ئاو، حكوومه‌تی عێراق ده‌یتوانی له ماوه‌ی 20 ساڵی ڕابردوو هه‌نگاو گرنگ بنێت، بۆیه ده‌كرێت ئه‌م پرۆژه گرنگه ببێته وه‌رچه‌رخانێك بۆ ئه‌وه‌ی له شاره‌كانی دیكه عێراقی، به میكانیزم و شێوازی دیكه سوودی لێ وه‌ربگیرێت.